گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێکی مەترسیدار لە پزیشکێکی سەنتەری کۆرۆنا لە ڕاپەڕین.. ’’نەخۆشەکان لەسەر زەوی دەخەون’’

2020.08.29 - 13:13
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکی مەترسیدار لە پزیشکێکی سەنتەری کۆرۆنا لە ڕاپەڕین.. ’’نەخۆشەکان لەسەر زەوی دەخەون’’

ناس کورد-

كامەران حەسەن، پزیشكی سەنتەری كۆرۆنا لە ڕانیە پەیامێکی "مەترسیداری" بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دۆخی تەندروستیی ڕانییە زۆر مەترسیدارە، ڕۆژانە دەیان نەخۆش داغڵ دەکرین لە سەنتەری کۆرۆنا، بەهۆی نەبوونی جێگاوە بەشێکی نەخۆشەکان لەسەر زەوی دەخەون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە، 29ی ئابی 2020، کامەران حەسەن لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، سەنتەری کۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر جمەی دێت، ئەمە سەرەرای ئەوەی لەڕوی ئامێرو كەرەستەی پزیشكییەوە كەموکورتییەکی زۆر هەیە و هەر دەڵێی تازە بە تازە کۆرۆنا هاتووەتە کوردستان و هیچ ئامادەکارییەکی بۆ نەکراوە."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "بە داخەوە خەمساردیەكی زۆر هەیە لەلایەنی پەیوەندیدارەوە، مەلەفی کۆرۆنا لە هەموو دنیا ئەولەویەتە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی لێرە دەگوزەرێت شتێكی دیكەیە."

 

هۆشداریشی داوە لەوەى "وابڕوات چاوەڕوانی كارەساتی گەورە بن، خەریكە وەزعەكە بە تەواوەتی لە كۆنتڕۆڵ دەردەچێت."