گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕان رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە: هیچ کۆمپانیایەکی بازرگانیمان نییە

2020.08.29 - 12:14
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕان رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە: هیچ کۆمپانیایەکی بازرگانیمان نییە

ناس کورد-

 

بزوتنەوەى گۆڕان ڕایگەیاند، هیچ کۆمپانیایەکی بازرگانی نیە و هیچ کارێکی بازرگانی لەدەروازەکان و دەرەوەی دەروازەکان ناکات، بەئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەزانێت، هەموو ئیجرائاتێکی یاسایی و ئسوڵی بگرێتە بەر بۆ کۆتایی هێنان بە کارى نایاسایی و دزیکردن لە مەرزەکان و قۆرخکاری بازاڕ و برەودان بە کۆمپانیای حزبی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژى بزوتنەوەکە ئەمڕۆ شەممە لە رونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "ماوەیەکە لێرەو لەوێ، هەندێک لایەن و کەس و ماڵپەڕ، لەچوارچێوەی شەڕی دەرونی دژ بە بزوتنەوەی گۆڕان و گۆڕانخوازان، پڕوپاگەندەو درۆی ژەهراوی بڵاودەکەنەوە، کە گوایە بزوتنەوەی گۆڕان کۆمپانیای بازرگانی هەیەو لە دەروازەکان کار ئەکات".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "ئەو لایەنانە، کەخۆیان  رۆژانە سەرقاڵی بەدەستهێنانی نایاساییانەی داهاتن لە دەروازەکان، بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو کارە دزێوەو دزیکردن لە داهاتی گشتی و قوتی هاونیشتمانیان، دەیانەوێت گۆڕان وەک خۆیان وێنا بکەن".

 

وتەبێژى گۆڕان داوا داوا لە هەمو کەس و لایەنێک دەکات، گەر هەر جۆرە زانیاری و دۆکۆمێنتێکی لایە لەسەر بونی کاری بازرگانی بەناوی گۆڕانەوە، پێشکەشی رای گشتی و لایەنی پەیوەندیداری بکەن. "بەپێچەوانەوە، قسە فڕێدان بەمەبەستی ناوزڕاندن و تۆمەتهەڵبەستن، بۆ پەردەپۆشکردنی راستیەکان و ون بونی کەیسەکە و تەڕ و وشک پێکەوە سوتاندن، ناچارمان ئەکات پەنا بۆ رێکاری یاسایی ببەین".