گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵمەتی سێیەمی دەستگیرکردنی دەرۆزەکەرەکان لە هەولێر دەستیپێکرد

2020.08.29 - 10:35
هەڵمەتی سێیەمی دەستگیرکردنی دەرۆزەکەرەکان لە هەولێر دەستیپێکرد

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر دەستپێکردنى هەڵمەتی سێیەمی دەستگیرکردنی دەرۆزەکەرى لە شارەکە ڕاگەیاند.

 

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى پۆلیس، هەڵمەتەکە لە سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان و ناوبازاڕ و ترافیكلایتەكان دەستیپێکردووە و ژمارەیەكی زۆر دەرۆزەكەر دەستگیر كراون، كە لەو شوێنانە داوای پارە و خێریان لە خەڵک دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.

 

باسى لەوەشکردووە، دەرۆزەکەرەکان بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، لە زینداندا ڕاگیراون.

 

پۆلیسى هەولێر ئاماژەى بەوەشکردووە، بەشێکی زۆری دەرۆزەکەرەکان بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک منداڵەکانیان لەسەر عارەبانە دادەنێن تا هاووڵاتیان سکیان پێ بسووتێن و خێریان پێ بکەن، لە کاتێکدا کە منداڵەکانیان هیچ کێشەیەکی تەندروستیان نییە، هەر کە پۆلیسیش دەبینن، عارەبانەکان جێدەهێڵن و ڕادەکەن.

 

هەروەها جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەى پێویستە ئەو دیاردەیە بنبڕ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتەكە لە سەرجەم شوێن و شەقامەكانی ناوشار و دەرەوەی شاریش بەردەوام دەبێت.