گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق لەبارەى دەنگۆى ’’بوونى هێزى سعودى’’ لە سەربازگەی تاجى

2020.08.29 - 10:04
رونکردنەوەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق لەبارەى دەنگۆى ’’بوونى هێزى سعودى’’ لە سەربازگەی تاجى

ناس کورد-

 

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ڕەتیکردەوە هیچ هێزێکى بیانى لە بنکەى سەربازى تاجى لە باكورى بەغدا بوونى هەبێت.

 

تەحسین خەفاجى وتەبێژى فەرماندەییەکە ئەمڕۆ شەممە بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاند "ئەو هەواڵانە دروون لە راستییەوە کە باس لەوە دەکەن سەربازانى سعودیە دەستیانکردووە بە جێهێشتنى بنکەى تاجى ئاسمانى".

 

وتیشى "ئەو هێزەى لە بنکەکەیە هێزى ئەمنى عێراقییە و پێشتر هێزى هاوپەیمانانیش لەو بنکەیە بوون، بەڵام دواتر شوێنەکانیان رادەستى هێزە عێراقییەکان کردەوە".

 

خەفاجى جەختیکردەوە کە هیچ هێزێکى دیکە جگە لە هێزى عێراقى لەو بنکەیە بوونى نییە.

 

پێشتر فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ڕایگەیاندبوو، پێگەى ژمارى هەشتى بنکەى تاجى لەلایەن هاوپەیمانانەوە رادەستى هێزە عێراقییەکان کراوەتەوە، کە بەکاردەهێنرێت بۆ مەشق و راهێنان.