گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەشدى شەعبى کوژرانى فەرماندەیەکى لە خانەقین ڕاگەیاند

2020.08.29 - 08:31
حەشدى شەعبى کوژرانى فەرماندەیەکى لە خانەقین ڕاگەیاند

ناس کورد-

 

دەستەى حەشدى شەعبى کوژرانى فەرماندەیەکى ڕاگەیاند، بەهۆى هێرشێکى چەکدارانى داعشەوە لە قەزاى خانەقین سەر بە پارێزگاى دیالە.

 

دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فەرماندە عامر ئەحمەد ساڵح (ئەبو حەیدەر ئەنسارى) بەرپرس لە فەرماندەیی پڕۆسەکانى دیالەى حەشدى شەعبى، لەهێرشێکى داعشدا لەخانەقین کوژراوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، عامر ئەحمەد بەشدارى لەزۆربەى شەڕەکانى دژى داعش کردووە و سوبووە لەسەر کۆتایی هێنان بەبوونى چەکدارانى داعش لەسەر خاکى عێراق.

 

هێرشەکەى داعش دوێنێ هەینى ئەنجامدرا بۆ سەر هێزەکانى حەشدى شەعبى لە گوندى شیرکى قەزاى خانەقین و چەکدارانى داعش چەکى جۆرى قەناسیان لە هێرشەکەدا بەکارهێنا.

 

سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، لەهێرشەکەى داعشدا، جگە لەو فەرماندەیەى حەشدى شەعبى، چەکدارێکى دیکەى حەشد بەناوى حسین تەمیمى کوژراوە، دواى برینداربوونیان بەسەختى لە هێرشەکەى داعشدا.

me_ga.php?id=4977me_ga.php?id=4978