گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى فەڕەنسا هۆشدارى لە هەڵگیرساندنى شەڕى ناوخۆ دەدات لە لوبنان 

2020.08.28 - 23:46
سەرۆکى فەڕەنسا هۆشدارى لە هەڵگیرساندنى شەڕى ناوخۆ دەدات لە لوبنان 

ناس کورد- 

ئیمانۆێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا هۆشدارى هەڵیگرساندنى شەڕى ناوخۆ لەلوبنان دەدات گەربێتو دەستى لێهەڵبگرن و بەتەنها بۆ هێزە گەندەڵەکانى ناوچەکەى  جێبهێڵن.

 

ماکرۆن لەپاریسەوە ڕایگەیاند :"ئەگەر واز لەلوبنان بهێنین لەژێر دەستى هێزە گەندەڵەکانى ناوچەکان ئەوا شەڕى ناوخۆى تێدا سەرهەڵدەداتەوە". 

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەوەش دەبێتە هۆى لاوازبوونى شوناسى لوبنان ئەو وڵاتەى کە لەسەرەتاى ئەم مانگەدا دووچارى تەقینەوەیەک بوویەوە و بووە هۆى کوژرانى 181 کەس.

 

پێشتریش بەرپرسێک لەسەرۆکایەتى فەڕەنسا ڕایگەیاند، هەفتەى داهاتوو ماکرۆن سەردانى بەیروت دەکات بەمەبەستى فشارخستنە سەر سیاسیەکانى لوبنان بۆ پێکهێنانى کابینەیەکى نوێ، کابینەیەک کە بتوانێت چاکسازى خێرا بکات.

 

بەرپرسەکەى سەرۆکایەتى فەڕەنسا ئەوەى ڕوونکردووەتەوە، سەرۆکى فەڕەنسا خۆى دوورە پەرێز ناگرێت و بەڵێنداوە ئەوەى پێویست بێت ئەنجامى بدات بۆ فشار خستنە سەر لایەنەکان بۆ پەسەندکردنى ئەو بەرنامەیە لەلوبناندا.

 

بەرپرسەکەى سەرۆکایەتى فەڕەنسا جەختى کردۆتەوە، سەرۆکى فەڕەنسا لەگەڵ بەرپرسانى لوبناندا تاوتوێى پێکهێنانى کابینەیەک دەکات کە بتوانێت متمانەى نێودەوڵەتى بەدەستبهێنێت.