گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’تورکیا سەرچاوەى پشێوییە بۆ ناوچەکە’ 

ئیمارات نامەیەک لەبارەى تورکیاوە ئاراستەى ئەنجومەنى ئاسایش دەکات 

2020.08.28 - 22:55
ئیمارات نامەیەک لەبارەى تورکیاوە ئاراستەى ئەنجومەنى ئاسایش دەکات 

ناس كورد- 

وڵاتى ئیمارات نامەیەکى ناڕەزایەتى لەسەر لەشکرکێشیەکانى تورکیا لەسوریا و وڵاتانى دیکە ڕادەستى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى کرد و ڕايگەیاند پەلامارەکانى تورکیا پێشێلکردنى یاسا نێودەوڵەتیەکانە.

 

نامەکەى ئیمارات بۆ ئەنجومەنى ئاسایش لەبارەى تورکیاوە دواى نامەیەکى ئەو وڵاتە دێت کە مانگى ڕابردوو لەدژى ئیمارات ڕەوانەى ئەو ئەنجومەنەى کردبوو.

 

ئیمارات نامەکەى تورکیا بەهەوڵى لابردنى سەرنجى دونیا لەسەر مامەڵە ترسناکەکانى و پەیڕەوکردنى سیاسەتى شەڕانگێزى دەزانێت.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، تورکیا خاڵى بەیەکگەیشتن و تێپەڕینى چەکدارانى داعشە بەرەو ئەفغانستان و ئاسیاى ناوەڕاست.

 

لە نامەکەدا ئیمارات رونیکردۆتەوە، تورکیا لەڕێگەى بەکارهێنانى کارتى کۆچبەرانەوە دەیەوێت بگاتە ئامانجەکانى خۆى کە سەرشێتیە بۆ مەزنی.

 

تورکیاش لەنامەکەیدا کە ئاڕاستەى ئەنجومەنى ئاسایشى کردبوو، ئەوەى خستبووە ڕوو، ئیمارات سیاسەتى وێرانکار بۆ سەرکوتکردنى جموجۆڵە دیموکراتیەکان لەناوچەکە گرتووەتە بەر و هەوڵى هەژموونکردن بەسەر ناوچەکە دەدات و هۆکارى کوشتنى ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتى یەمەنیە.

 

ناکۆکییەکانى نێوان ئیمارات و تورکیا بەمدواییانە زیاتربووە دواى ئەوەى وەزیرى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاند، ئەبوزەبى کردەوەى زیانمەندى لەلیبیا و سوریادا ئەنجامداوە.