گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى کارەباى هەرێم: 500 مێگاوات کارەباى زیادە بۆ عێراق دابین دەکەین

2020.08.28 - 21:48
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى کارەباى هەرێم: 500 مێگاوات کارەباى زیادە بۆ عێراق دابین دەکەین

ناس کورد-

وەزیرى کارەباى هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە هەرێمى کوردستان 500 مێگاوات کارەباى زیادەى بۆ عێراق دابینکردووە.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى کەمال محەمەد ساڵح، وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "بە كۆی گشتیی 500 مێگاوات كارەبای زیادە بۆ عێراق دابیندەكرێت".

 

وەزیرى کارەباى هەرێم رونیکردەوە، لە رێكەوتی 28ی تەمموزی ئەمساڵەوە ئەو بڕە لە كارەبای نێردراو بۆ عێراق زیادكراوە لەرێگەی هەردوو كۆمپانیای كار و قەیوانەوە.

 

جەختیشدەکاتەوە "حكومەتی عێراق لە بەرامبەردا پارەی ئەو بڕە كارەبایە دەداتە هەردوو كۆمپانیاى کار و قەیوان و سوتەمەنی پێویستیش بۆ ئەو بڕە زیادەیە دابین دەكات".

 

وەزیرى کارەباى هەرێم ئاماژەى بەوە کرد "كۆی گشتی ئەو 500 مێگاواتەی دەدرێتە تۆڕی نیشتیمانی عێراق لە ژمارەیەك یەكەی وێستگەكان بەرهەمدەهێندرا كە پێشتر بەهۆی نەبونی سوتەمەنی پێویستەوە لەكار وەستابون".

 

لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا وەزیرى کارەباى هەرێم ئاماژەى بەوە کرد بەرهەمهێنان و ناردنی ئەو بڕە زیادەیەی كارەبا لە هەرێمەوە بۆ عێراق، كاریگەریی نابێت لەسەر ژمارەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بۆ هاونیشتیمانیان لە هەرێم.