گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەیەک: ئەمریکا یەک لەسەر سێى هێزەکانى لە عێراق کەمدەکاتەوە 

2020.08.28 - 21:20
ڕۆژنامەیەک: ئەمریکا یەک لەسەر سێى هێزەکانى لە عێراق کەمدەکاتەوە 

ناس کورد- 

ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت ژوورناڵ لەسەر زارى بەرپرسانى ئەمریکاوە بڵاوى کردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا یەک لەسەر سێى ژمارەى هێزەکانى لەعێراق کەمدەکاتەوە.

 

دوو بەرپرسى ئەمریکا بەڕۆژنامەى ووڵ ستریت ژوورناڵیان ڕاگەیاندووە، پنتاگۆن بڕیاریداوە ژمارەى هێزەکانى لەعێراقدا بۆ نزیکەى 3 هەزار و 500 سەرباز کەمبکاتەوە.

 

بەوتەى ئەو دوو بەرپرسەى ئەمریکا، ژمارەیەکى دیکەى بەرپرسانی  ئەمریکا جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە، پنتاگۆن لەماوەى 2 بۆ 3 مانگى داهاتوودا ژمارەى سەربازەکانى بۆ یەک لەسەر سێى ژمارەى ئێستایان کەمدەکاتەوە.

 

هەر بەگوێرەى ڕۆژنامەکە ئاستى هێزەکانى ئەمریکا وەکو ساڵى 2015ى لێدەکرێت، ئەو کاتەى کە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەقۆناغى یەکەمى هێرشیەکانیدا بوو بۆ سەر داعش.

 

لەئێستادا نزیکەى 5 هەزار و 200 سەربازى ئەمریکا لەعێراقدان و بەسەر بنکە سەربازییەکانى پارێزگاکانى ئەنبار و هەولێر و دەورووبەرى بەغدا بڵاوەیان پێکراوە.