ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى 24 کاتژمێرى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە تۆمارکردنى 4177 توشبووى نوێ کرد.
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا ئاماژە بە تۆمارکردنى 4177 توشبووى نوێى کۆرۆنا کراوە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا و لەو ڕێژەیە سەبارەت بە هەرێمى کوردستان لە سلێمانى 131 توشبووى نوێ و لە هەولێر 208 توشبووى نوێ و لە دهۆک 119 توشبووى نوێ و لە کەرکوک 165 توشبووى نوێ تۆمارکراوە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ڕێژەى چاکبوونەوەى توشبووانى کۆرۆنا لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا دیارى کراوە کە 3865 چاکبوونەوە بووە و لەو ژمارەیەش سەبارەت بە هەرێمى کوردستان لە سلێمانى 57 توشبوو چاکبوونەتەوە و لە هەولێر 265 توشبوو چاکبوونەتەوە و لە دهۆک 235 توشبوو چاکبوونەتەوە و لە کەرکوک 144 توشبوو چاکبوونەتەوە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووانە ئاشکرا کراوە کە بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و بە گوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 74 گیانلەدەستدان تۆمارکراوە کە سەبارەت بە هەرێمى کوردستان لەسلێمانى 11 توشبوو گیانى لەدەستداوە و لە هەولێر 9 توشبوو گیانى لەدەستداوە و لە دهۆک 6 توشبوو گیانى لەدەستداوە و لە کەرکوک 6 توشبوو گیانى لەدەستداوە.