گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەوێنە؛ براد پیت بیری ئەنجێلینا جولی دەکات و لەگەڵ هاوشێوەکەی پەیوەندی سوزداری داناوە

2020.08.28 - 16:03
بەوێنە؛ براد پیت بیری ئەنجێلینا جولی دەکات و لەگەڵ هاوشێوەکەی پەیوەندی سوزداری داناوە

ناس کورد-

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، براد پیت، ئەکتەری بەناوبانگ ئەمریکی و ئەستێرەی دیاری هۆلیود، پەیوەندی سوزداری لەگەڵ کچێکی نمایشکار بەستووە کە ڕوخسارو شێوەی لەئەنجیلینا جولی هاوسەری پێشووی دەچێت.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی"دەیلی مەیل"ی  بەڕیتانی، لە ئێستادا براد پیت، پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کچە نمایشکارێکی ئەڵمانی بەستەوە بەناوی نیکۆل پۆتۆرالسکی و ماوەیەکە زۆر بەیەکەوە دەبینرێن."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کچە نمایشکارە ئەڵمانییەکە تەمەنی 27 ساڵەو منداڵێکی هەیە و لە شێوە و ڕخساردا زۆر لە ئەنجیلینا جولی، ئەکتەری بەناوبانگی هۆڵیوود و هاوسەری پێشووی براد پیت دەچێت. 

 

پۆتۆرالسکی یەکێکە لەکچە نمایشکەرە دیارەکانی ئەوروپا و وێنەکانی لەسەر بەرگی گۆڤارە بەناوبانگەکانی بواری ڤاشیۆن و ستایلستی وەک( ماری کلێر، وایڵ و کۆسمۆپۆلیتان) دەبینرێن.، جگە لەوەش ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتیی تایبەت بە پاراستنی ژیانی ماسی قرش هەیە و پێنج زمانیش دەزانێت. 

 

بەگوێرەی "دەیلی مەیل" دوایین جار کە زومی کامێراکان ئەو دوو خوشەویستەیان بینیوە لە کاتی گەشتکردنی براد پیت بووە، ئەوەش کاتێک سواری فڕۆکە تایبەتییەکەی خۆی بووە لە فڕۆکەخانەی لۆس ئانجلۆس کە پۆتۆرالسکی یاوەری بووە و سواری هەمان فڕۆکە بووە.