گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک بەرپرس دەرچوو

دەستەی دەستپاکی بەهەدەردانی 58 ملیار دیناری لە کەرکوک ئاشکراکرد

2020.08.28 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەی دەستپاکی بەهەدەردانی 58 ملیار دیناری لە کەرکوک ئاشکراکرد

ناس کورد-

دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکرایکرد، بەقەبارەی 58 ملیار دینار لە سامانی گشتی لەپارێزگای کەرکوک بەهەدەردراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گوژمە پارەیە بڕیاربووە لە دروستکردنی 25 قوتابخانەدا خەرج بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینی 28ی ئابی 2020، دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند،  فەرمانگەی لێکوڵێنەوە و بەدواداچوون لە دەستەکە توانیویەتی بەهەدەردانێکی گەورە لە سامانی گشتی لە یەکێک لەپرۆژەکانی پارێزگای کەرکوک ئاشکرابکات کە بەهاکەی بە 58 ملیار دینار دەخەملێنرێت. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "پڕۆژەکە تایبەت بووە بە دروستکردنی بینای 25 قوتابخانە لەسەر شێوازی کەرەستەی ئامادەکراو کە بڕیاربووە لە ماوەی 24 مانگدا تەواو بکرێت لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیتاڵییەوە".

 

دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕونیشیکردووەتەوە: "کۆمپانیا ئیتاڵییەکە بە پێچەوانەی ماددەی (4) لە بڕگەی (1) تایبەت بە یاسای گرێبەستە حکومییەکانی ساڵی (2008) و بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی پلاندان و بە ئاگاداری پارێزگای کەرکوک ژمارەی قوتابخانەکانیان لە 25 قوتابخانەوە کەمکردوەوتەوە بۆ (18) قوتابخانەوە و لە هەمانکاتیشدا دەستکاری دیزاین و ڕووبەری بنەڕەتی قوتابخانەکانیان کردووە".  

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو: " پارێزگای کەرکوک هاوکار بووە لەو بەهەدەردانە و لێپیچینەوەی لەگەڵ کۆمپانیا ئیتاڵییەکەدا نەکردووە و بەهیچ شێوەیەک سزای دارایی نەداوە بەهۆی دواکەوتن و گۆڕینی نەخشە و دیزاینی قوتابخانەکان کە ئەوەش وایکردووە زیانێکی زۆر بەر بەسامانی گشتی بکەوێت".

 

دەستەی دەستپاکیی عێراق جەختیشیکردووەتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسییەکە لە دادگای تایبەت بە کەیسەکانی دەستپاکی لە دادگەی کەرکوک کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانەی لە  دۆسییەکە تێوەگلاون لە لایەن دادەوەری لێکۆڵینەوە دەرچووە.