گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ هونەرمەندێکی چینی فیلمێک لەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ووهان بەرهەمدەهێنێت

2020.08.28 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد- 

هونەرمەندێکی جوداخوازی چینی فیلمێکی دەربارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتەکەی بەرهەمهێناوە، تێیدا باسی لەچۆنێتی مامەڵەکردنی حکومەتی ئەو وڵاتەی کردووە لەکاتی تەشەنەسەندنی پەتاکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئی ویوی، هونەرمەنێکی جوداخوازی چینیە فیلمێکی بەناونیشانی ( تاج خستنەسەر) بەرهەمهێناوە کە تێیدا باسی ئەو دەمە دەکات کەچۆن ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهان بڵاوبووەتەوە و ئەوە پیشاندەدات کە چۆن دەسەڵاتدارانی چین لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردنی کۆمەڵگا و شتنی مێشکی هاووڵاتیانی قەیرانەکان ئیداردەدات.

 

ویوی، بەکەناڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی وتووە: "دەسەڵاتدارانی چین بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک زانیارییەکانیان دەربارەی پەتاکە و بڵاوبوونەوەیان  شاردووەتەوە، فیلمەکەش ئەو ساتانە و ڕێکارەکانی قەدەغەی گشتی و دۆخی نەخۆشخانەکانی شارەکە دەخاتە ڕوو".

 

بەوتەی خۆی، ئەو هونەرمەندە چینییە دەیەوێت لەڕێگەی فیلمەکەیەوە جیهان لە گەندەڵی و پێشیڵکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن  دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە ئاگاداربکاتەوە. 

 

 ویوی، ڕوونیکردەوەتەوە: "سەرباری ئەوەی چین بەیەکێک لە وڵاتە گەورەکانی جیهان دادەنرێت، بەڵام تائێستا لەلایەن جیهانەوە وڵاتێکی شاراوەیە و لێی تێناگەن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "فیلمەکە ڕاستیی ئەو دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرە دەخاتەڕوو کە چۆن ویستویەتی لەڕێگەی زەبری هێز، کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگا و شتنی مێشکی هاووڵاتیانی قەیرانەکانی ئیدارە بدات".

 

ویوی لە ساڵی 2011 لە فرۆکەخانەی پەکین بۆ ماوەی 81 ڕۆژ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە زیندانیکراوە، بەبێ ئەوەی هۆکاری گرتنەکەی ڕوونبکەنەوە.

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یەکمجار لە جیهاندا لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 لە شاری ووهانی چین سەریهەڵدا و دواتریش لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەخێرایی بڵاوبووەوە.