گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە هەرێم؛ ژمارەی چاکبووان لە توشبووان زیاترن

2020.08.28 - 14:47
ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە هەرێم؛ ژمارەی چاکبووان لە توشبووان زیاترن

ناس کورد-

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی چاکبوووانی کۆرۆنا لە توشبووانی نوێ زیاترن، بەشێوەیەک ٤٥٨ توشبووی نوێ دەستنیشانکراون، لەبەرامبەردا ٥٦١ توشبوو چاکبوونەتەوە، هاوکات ٢٦ توشبووی دیکەی ڤایرۆسەکەش گیانیانلەدەستداوە.

 

لەڕاگەیەندراوی ڕۆژانەیدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٦١٧ پشکنینی کۆرۆنا لەسەرانسەری هەرێم کراون و سەرەنجام ٤٥٨ توشبووی نوێ دەستنیشانکراون، کە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمدا دابەشبوون:

 

 (٢٠٨ هەولێر)

(٩٣ سلێمانی، ٢٣ گەرمیان)

(١١٩ دهۆك)

(١٥ هەڵەبجە)

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات ٥٦١ توشبووش چاکبوونەتەوە، ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

                    

(٢٦٩ هەولێر)

(١١ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)

(٢٣٥ دهۆك)

(١٧ هەڵەبجە)

 

ئەوەش هاتووە، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٦ توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، بەمشێوەیە دابەشبوون:

         

(٩ هەولێر)

(١١ سلێمانی)

(٦ دهۆك)

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لەئێستادا ئاماری گشتیی کۆرۆنا لەهەرێم بەمشێوەیەیە:

 

کەڕەنتین هاوڵاتی  ٢١٨٧١                (٢١٧٧٦ دەرچوو)

پشکنین        ٢٩٩٣٣٣                       (١٢١٢٠٧ هەولێر، ٨٥٥٧٠ سلێمانی، ٨٩٧٤٤ دهۆك، ٢٨١٢ هەڵەبجە)

تووشبوون ٢٧٢٥٩                            (١١٢٩٨ هەولێر، ١١٤٩٨ سلێمانی، ٣٦١٢ دهۆك، ٨٥١ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٦٨٠٤                    (٦٩١٤ هەولێر، ٧٩١١ سلێمانی، ١٢١٦ دهۆك، ٧٦٣ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٩٤٤٧            (٤٠١١ هەولێر، ٣٠١٠ سلێمانی، ٢٣٥٥ دهۆك، ٧٢ هەڵەبجە)

مردن ١٠٠٧                            (٣٧٣ هەولێر، ٥٧٧ سلێمانی، ٤١ دهۆك ، ١٦ هەڵەبجە)