ناس کورد-
قائیمقامییەتی قەزای دوکان ڕایگەیاند، چوار تەرمیان لە ئۆتۆمبێلە سووتاوەکەی سەر ڕێگای ڕانیە – دوکان دەرهێناوەتەوە کە ژن و پیاوێک و دوو منداڵن، بەڵام بەهۆی سوتاوییەوە ناناسرێنەوە، ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەشیان بڵاویکردووەتەوە داوادەکەن، کەسوکاریان پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیدارەوە بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای دوکان ڕایگەیاند: " بەپێی دەرھێنانەوەی تەرمەکانی نێو ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لەسەر ڕێگای ڕانیە – دوکان ئاگری گرت، دەردەکەوێت ژن و پیاوێک و دوو منداڵ بن، بەڵام بەھۆی سوتاوییەوە ناناسرێنەوە."
قائیمقامییەتی قەزای دوکان ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: " بەپێی زانیاری ھاتووچۆ سەنەوی شاری سلێمانییەو ھەرکەسێک زانیاری لەسەر ھەیە ، یاخود کەس و کاریان دەتوانن پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بکەن ."
ڕونیشیکردووەتەوە: "تەرمەکان دوای تەواو بوونی ڕێکارەکان لە قەزای دوکان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێن ."