ناس کورد-
بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای ڕانیە – دوکان، ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و بەهۆیەوە سێ بۆ چوار کەس تێیدا سووتان و گیانیانلەدەستدا.
پەیامنێری ناس کورد لەڕانیە ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 28ی ئاب، لەسەر ڕێگای ڕانیە – دوکان ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و تێیدا چوار کەس گیانیانلەدەستدا.
هاوکات قائیماقامییەتی قەزای دوکان لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "لەڕووداوەکەدا سێ ئۆتۆمبێل بەیەکیانداداوە لە جۆرەکانی بیکاشۆ و توێتا پرادۆ و بارھەڵگرێکی جۆری لۆری لە ئەنجامدا سەرجەم سەرنشینانی ناو پڕادۆکە سوتاون و گیانیان لەدەست داوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا بەتەواوی نەزانراوە چەند سەرنشین لە پڕادۆکەدان، بەڵام پێدەچێت سێ بۆ چوار کەس بن و دانیشتوی شاری سلێمانین ، تیمەکانی تەندروستی و کارمەندانی ھاتووچۆو پۆلیس و ئاسایشیش لە شوێنی ڕووداوەکەن .
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانە سەدان کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە لەهەرێمی کوردستان گیانلەدەستدەدەن و بە هەزارانیش بریندار دەبن.