گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکەیان ئاشکرادەکات و دەڵێت: کۆرۆنا لەناودەبەین

2020.08.28 - 11:13
ترەمپ کاتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکەیان ئاشکرادەکات و دەڵێت: کۆرۆنا لەناودەبەین

ناس کورد-

دوناڵد ترەمپی سەرۆکى ئەمەریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناودەبات و بەڵێنیدا پێش کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینێک دژبە پەتاکە فەراهەم بکەن، جەختیشیکردەوە، بەمزووانە بڕێکى زۆر لە ڤاکسینى کۆرۆنا ئامادە دەبێت.

 

سەرۆکى ئەمەریکا لە وتارێکدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند: " لەئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی ڤاکسینێکین و کۆمپانیاکانمان کارى زۆر باشیان بەخێرایى و کواڵێتیی بەرزەوە ئەنجامداوە و بەرەوپێشچونى باشیان لە بەرهەمهێنانى ڤاکسینەکە بەدەستهێناوە." 

 

وتیشی: " بەمزووانە ڤاکسینەکە ئامادە دەبێت و لە کۆتایی ئەمساڵدا بە ملیۆنەها دانە لەو پێکوتەیە فەراهەم دەکەین و کۆرۆنا لەناودەبەین".

 

لە ئێستادا ئەمریکا لەڕیزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهاندایە لە ژمارەی توشبوون و مردن بەڤایرۆسەکە و ژمارەی توشبووان نزیکدەبێتەوە لە شەش ملیۆن کەس و زیاتر لە 180 هەزار توشبووش گیانیانلەدەستداوە. 

 

وتارەکەی ترەمپ لەکاتێکدایە کە بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، سەركەوتن بەسەر ئەنفلۆنزای ئیسپانی كە لە ساڵی 1918 بڵاوبووەوە دوو ساڵی خایاند، بەڵام پێشكەوتنەكانی ئێستا لەبواری تەكنەلۆژیا توانای ئەوە دەبەخشێتە جیهان كە کۆرۆنا لە ماوەیەكی كورت تردا بوەستێنێت. 

 

تائێستا پەتاکە بووەتە هۆی مردنی نزیكەی 828 هەزار كەس تائێستا لە جیهاندا زياتر لە 24 ملیۆن كەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش نزیکەی 828 هەزار کەس گیانیانلەدەستداوە.