گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ ناس کورد: سورین لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان

2020.08.28 - 09:15
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ ناس کورد: سورین لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان

ناس کورد-

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، سورن لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و لەو چوارچێوەیەشدا لە ئایندەیەکی نزیکدا کەمپی ئاوارەکانی پارێزگای دیالە دادەخرێت و ئاوەرەکانیش کە ژمارەیان هەزار خێزانە بڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵدا بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

 

ئیڤیان فایق، وەزیری کوچ و کۆچبەرانی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژانامەوانیدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بە پاڵپشتی حکومەتی عێراق سورین لەسەر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و لە ئێستادا کار دەکەین بۆ لابردنی هەموو ئەو ئاڵنگاریانەی کە ڕێگرن لە ئەنجامدانی ئەو پرسە".

 

وتیشی: "سەردانەکەمان بۆ پارێزگای دیالە لەچوارچێوەیەدا بوو، بەمەبەستی لابردنی ئەو کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتی و خێڵایەتییانەی کە ڕێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان لە  ناحییەی کەنعان لە پاڕێزگاکە".

 

وەزیری کوچ و کۆچبەرانی عێراق جەختیلەوەشکردەوە: "لە ماوەی داهاتوودا کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای دیالە بە تەواوەتی دادەخرێت، بۆیە لە ئێستادا کار بۆ ئەوە دەکەین ئەو خێزانانە تامانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو بتوانن بە تەواوەتی کەمپەکان بە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان".

 

 بەوتەی وەزیری کوچ وکۆچبەرانی عێراق: " ژمارەی ئەو خێزانانەی کە تائێستادا لە کەمپەکانی پارێزگاکەدا ماوەن بە زیاتر لە هەزار خێزان مەزەندە دەکرێن".