گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

پێرێز هەست بە هەڵەی خۆی دەکات

2019.04.24 - 14:27
App store icon Play store icon Play store icon
پێرێز هەست بە هەڵەی خۆی دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، ئاشكرایكردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید دانی بە هەڵەی خۆیدا ناوە لە گرێبه‌ستکردن له‌گه‌ڵ تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی پێشوی یانەی چێلسی ئینگلیزی.

.

به‌پێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، دوای نیشاندانی ئەو ئاستە خراپەی ئەمساڵی گۆڵپارێزە بەلجیکیەکە پێرێز لای هاوڕێكانی دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ هه‌ڵه‌ی كردووه‌ كاتێك گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆرتوا كردووه‌.

.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێرێز گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ پێویسته‌ كۆرتوا بفرۆشێت، ئه‌گه‌ر كه‌متر له‌ نرخی خۆیشی بكاته‌وه‌، به‌تایبه‌تیش كه‌ زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ر هێشتا متمانه‌یه‌كی زۆری به‌ تواناكانی كایلۆر ناڤاس هه‌یه‌ و دوای گەڕانەوەی زیدان بۆ ڕیاڵ مەدرید لە بەشێکی زۆر لە یارییەکاندا بەشێوەی سەرەکی یاریکردووە.

.

سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌‌ پێرێز به‌رامبه‌ر 40 ملیۆن یۆرۆ، كۆرتوای له‌ یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی گواستەوە بۆ مەدرید و له‌ جێگەی كایلۆر ناڤاس كرایه‌ گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌، به‌ڵام کۆرتوا نه‌یتوانی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات.

.