گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’لە ناوچەكانى هەرێمى کوردستان گەرماكە بەهێزتر دەبێت’

وەرزى هاوين بە شەپۆلێكى گەرماى توند جێماندەهێڵێت

2020.08.27 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
وەرزى هاوين بە شەپۆلێكى گەرماى توند جێماندەهێڵێت

ناس کورد- 

شارەزایەکى دیارى کەشناسى عێراقى، پێشبينى ئەوە دەكات، شەپۆلێكى گەرما لە هەفتەى داهاتوەوە ڕوبكاتە عێراق و دەشڵێت، كۆتا شەپۆلى گەرماى ئەم وەرزى هاوينە دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سادق عەتيە، شارەزاى دیارى کەشناسى عێراقى لەلێدوانێكى رۆژنامەوانيدا ئاماژەى بەوە کرد،پێشبينى ئەوە دەكرێت كە وەرزى هاوين بە شەپۆلێكى گەرما ماڵئاوايمان لێ بكات كە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو دەستپێدەكات.

 

باسى لەوەشكردوە، لەو هەفتەيەدا پلەكانى گەرما لەسەروو ئاساييەوە دەبن، ئەوەش كۆتا شەپۆلى گەرماى ئەم وەرزە دەبێت، درەنگ هات و قەرەبوى ڕۆژانى مانگى ئاب دەكاتەوە كە بەراورد بە ڕۆژانى ترى هاويندا پلەكانى گەرما جێگير بوون.

 

عەتییە ئاماژەى بەوەشداوە، ئەم شەپۆلە لە وادەى مانەوە و كاريگەرييەكەيدا بە توند و سەخت دادەنرێت و لە باكورى ئەفريقاوە بۆ ميسر، شام، عێراق، توركيا و ڕوسيا درێژ دەبێتەوە.

 

ئەو كەشناسە ڕونيشيكردوەتەوە، نەخشەكانى كەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە شەپۆلەكە لە ناوەڕاست و باكورى عێراق توندتر دەبێت، بەڵام نيوە دورگەى عەرەبى و ئێران كاريگەرى كوتلەيەكى خوليى شێدار و گەرمى كەمتريان بەسەرەوە دەبێت و پێشبينى بارانبارين دەكرێت.

 

عەتيە  رونیکردۆتەوە، لەگەڵ ئەو شەپۆلە گەرمايەدا ڕۆژى يەكشەممە باى توند لە زۆربەى شارەكان دەبێت، لە شارەكانى باشوريش دەگۆڕدرێت بۆ باى باشورى ڕۆژهەڵاتى شێدار لە ڕۆژى دووشەممەوە، ئەوەش دەبێتە هۆى هەستكردن بە ماندوبون و گەرمايەكى زۆر.