ناس کورد-
بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان توشبوونى بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و ئاشکراى کرد کە لە ئێستادا بارى تەندروستى جێگیرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتى ئاماژە بەوە کراوە "بەندەش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، هاوسەرۆکى یەکێتى داوا لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییەکان بن و پێکەوە رێگربن لەبڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیھانییە و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵبن و دەست لەناو دەستبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ھەرێمەکەیان و خزمەتکردنی زیاتری کوردستانیان.
هاوکات هەر ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ئاڵا تاڵەبانى، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى و پەرلەمانتارى عێراق توشبوونى بە کۆرۆنا ڕاگەیاند.
دەقی راگەیەنراوەکە:
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
سەرەتا ھیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ ھەموولایەکتان دەخوازم.
دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، کە بەندەش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە.
وەک ھەر کەسێکی تر، خۆم کەرەنتینەکردووە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم.
داواکارم لەھەمووانیش پابەندی رێنماییەکان بن و پێکەوە رێگربین لەبڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیھانییە و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵبین و دەست لەناودەستبین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ھەرێمەکەمان و خزمەتکردنی زیاتری کوردستانیان.
دووبارە سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ ھەموولایەک دەخوازم و ھیوادارم پارێزراوبن و دووربن لەھەموو نەخۆشی و پەتایەک.
بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان