ناس كورد-
ڕاوێژكارێكى ڕەجەب تەيب ئەردۆگان، سەرۆککۆمارى توركيا قسەوباسێكى زۆرى دروستكرد ئەويش دواى ئەوەى قسەى لەسەر "توركياى گەورە" كرد، كە بەشێكى يۆنان و دورگەى ئيجە و بولگاريا و ئەرمينيا و قوبرس و جۆرجيا و عێڕاق و سوريا لەخۆ دەگرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەرى "گريك سيتى تايمز" بڵاويكردوەتەوە، "ميتين گلونك" ئەندامى پەرلەمانى توركيا و حزبى ئاكەپەى دەسەڵاتدار زنجيرەيەك تويتى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بڵاوكردوە و داواى "توركياى گەورە" دەكات، بەپێى ئەو نەخشەيەى ناوبراو بڵاويكردوەتەوە.
نەخشەكە بەشێكى فراوانى باكورى يۆنان و دورگەى دەرياى ئيجەى ڕۆژهەڵات و نيوەى بولگاريا و قوبرس و ئەرمينيا و بەشێكى فراوانى جۆرجيا و عێراق و سوريا لەخۆ دەگرێت.
ماڵپەرەکە لە ڕاپۆرتێكدا بڵاويكردوەتەوە، گلونك ستايشى سەركەوتنى سەلجوقيەكانى بەسەر ئيمبراتۆريەتى بێزەنتيەكاندا لە مانزيكيرت كردوە لە ساڵى 1071، كە بەهۆيەوە ڕێگەى دا بە توركە ئاسياييەكان بچنە ناوچەى ئەنادۆڵ بۆ يەكەمجار لە مێژودا.
باسى لەوەشكردوە، توركيا بە جوڵەى گەورە و ڕۆحى 1071ەوە چووە ناو سەدەى 11 و لەڕێگەى هەنگاوى گەورەوە پێشدەكەوێت، ئەمڕۆش هۆكارى ئەوەى كە جيهانى خۆرئاوا دێنە لامان جارێكى تر بەهۆى هەستانەوەى ئەو نەتەوەوەيە كە لە دواى ساڵى 1938ەوە خەوتبوو، هەروەها كرانەوە بەڕووى سوريا و دەرياى سپى ناوەڕاست و ئەفريقا بە ڕۆحى ساڵى 1971 ەوە.
8. Türkiye 1071 ruhu ile girdiği 21.Yüzyıla büyük hamleler, büyük adımlar atarak ilerlemektedir. Bugün, batı dünyasının yeniden üzerimize gelme nedeni, 1938 sonrası uyutulan bir milletin 15 Temmuz'da yeniden uyanması ve 1071 ruhu ile Suriye'ye, Akdeniz'e, Afrika'ya açılmasıdır. pic.twitter.com/SPZrhbkaPS
— Metin KÜLÜNK (@mkulunk) August 26, 2020
ماڵپەرەکە رونیدەکاتەوە، بە ئاماژەدان بە ڕۆحى 1071 گلونك دان بەوەدا دەنێت كە توركيا نيازى داگيركردنى سوريا و دەرياى سپى ناوەڕاست و ئەفريقاى هەيە لە ڕووى سەربازييەوە.
لەماوەى ڕابردودا توركيا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەستى كرد بە گەڕان بەدواى غازدا و ئەوەش كێشە و ناكۆكى لەگەڵ يۆنان لێكەوتەوە، ترسى ئەوەش هەيە ناكۆكيەكانى لەگەڵ يۆنان و يەكێتى ئەوروپا لە سنورە ئاويەكان لە كۆنترۆڵ دەربچن.
9. Bizi Anadolu'dan çıkaracaklarını zannedenlerin torunları bugün bizi Akdeniz'den çıkarmaya çalışıyorlar. Bir yenilgi de Akdeniz de alacaklarına hiç şüpheniz olmasın. #MalazgirtZaferi ruhu diridir. Türkiye devleti ve milleti ile bu ruhun gereğini her alanda yerine getirmektedir. pic.twitter.com/zzyPSeuD3B
— Metin KÜLÜNK (@mkulunk) August 26, 2020
پێشتريش زۆرى نەمابوو هێزى دەريايى توركيا و يۆنان بەيەكدا بدەن و بەپێى زانياريەكان، ئەنجێلا مێركل ڕاوێژكارى ئەڵمانى بەهەوڵە دبلۆماسيەكانى توانيبوى ڕێگرى بكات لە پێكدادانەكە.