گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەندراوى نوێى تەندروستى عێراق: ڕێژەى چاکبوون لە کۆرۆنا لە توشبوون زیاترە

2020.08.27 - 16:56
راگەیەندراوى نوێى تەندروستى عێراق: ڕێژەى چاکبوون لە کۆرۆنا لە توشبوون زیاترە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى نوێى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە تۆمارکردنى 3651 توشبووى نوێ کرد.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 3651 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوە کە لەو ڕێژەیە سەبارەت بە هەرێمى کوردستان لە سلێمانى 111 توشبووى نوێ و هەولێر 220 توشبووى نوێ و دهۆک 78 توشبووى نوێ، تۆمارکراون.

 

لەبارەى ئەو توشبووانەى کە لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە 3794 توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و لەو ڕێژەیەش سەبارەت بە هەرێمى کوردستان 65 توشبوو لە سلێمانى چاکبوونەتەوە و لە هەولێر 296 توشبوو چاکبوونەتەوە و لە دهۆک 39 توشبوو چاکبوونەتەوە و لە کەرکوکیش 195 توشبوو چاکبوونەتەوە.

 

سەبارەت بەو  توشبووانەش کە گیانیانلەدەستداوە راگەیەندراوەکە ئاماژە بە گیانلەدەستدانى 72 توشبووى کۆرۆنا دەکات لە 24 کاتژمێرى رابردوودا کە سەبارەت بە هەرێمى کوردستان 4 گیانلەدەستدان لە سلێمانى و 11 گیانلەدەستدان لە هەولێر و 4 گیانلەدەستدان لە شارى دهۆک و 4 گیانلەدەستدان لە کەرکوک، تۆمارکراون.