گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکاری مەترسی زیاتری کۆرۆنا لەسەر پیاوانی بەتەمەن وەک لە ژنانی بەتەمەن ئاشکراکرا

2020.08.27 - 15:14
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکاری مەترسی زیاتری کۆرۆنا لەسەر پیاوانی بەتەمەن وەک لە ژنانی بەتەمەن ئاشکراکرا

ناس کورد- 

بەپێى نوێترین توێژینەوەى ئەمریکى ئەوە ئاشکرا کراوە، پیاوانى بەتەمەن بەراورد بە ژنانى بەتەمەن زیاتر ئەگەرى توشبوویان بە کۆرۆنا و مەترسى توند لەسەریان هەیە، تویژینەوەکە دەشڵێت، هۆکارى ئەوە دروستکردنى خانەیەکى لیمفاوییە لەلاشەى ژناندا کە زیاتر بەرگرى کردن لەڤایرۆسەکە دروستدەکات وەک لە لەپیاوان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوە ئەمریکییەکە کە لەگۆڤارى "نیشتەر"دا بڵاوکراوەتەوە، جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە، پیاوان بەتایبەتى ئەوانەى تەمەنییان لەسەرووى 60 ساڵیەوەیە، پێویستیان زیاترە بەوەرگرتنى ڤاکسین بۆ پاراستنیان لە کۆرۆنا، هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە پیاوان کەمتر لەژنان بەرگرى لەدژى ڤایرۆسەکە وەردەگرن.

 

ئەکیکۆ ئیواساکیى، پسپوڕى کۆئەندامى بەرگرى لەزانکۆى یێڵى ئەمریکى کە سەرپەرشتى تویژینەوەکەى کردووە دەڵێت، ئەوە ڕوونە پەتا سروشتیەکان نەیانتوانى بەرگرى لەلاى پیاوان دروستبکەن.

 

وتووشیەتى، ئەنجامەکانیش لەگەڵ ئەوەدا هاوکۆکن کە لەبارەى جیاوازییەکانى نێوان ڕەگەزى نێر و مێیەوە زانراوە، ئەوەش دواى ئەو گرفتە جیاوازانەى کە کۆئەندامى لەشى مرۆڤ بەهۆى ڤایرۆسەکەوە دووچارى بوون.

 

تویژینەوەکە چەند سامپڵێکى توشبووى وەرگرتووە و شیکاریى بۆ خوێنی چەند توشبوویەکی دیکە کردووە.

 

لەوبارەیەوە ئیواساکى دەڵێت، شیکاریەکان ئەوەیان بەدوور زانی ئەو نەخۆشانەى کە هەناسەدانى دەستکرد و ئەوانەى دەرمان دەخۆن کاریگەرى لەسەر کۆئەندامى بەرگریان هەبێت، ئەوەش بۆ دڵنیابوون لەپێوانەکردنى بەرگریى سروشتى مرۆڤ لەدژى ڤایرۆسەکە، توێژەران شیکاریان بۆ 59 نەخۆشى ژن و پیاو کردووە ئەو پێوەرانەیان تێدا بەرجەستە نەبووە.

 

زاناکان بەشێوەیەکى گشتى ئەوەیان ئاشکرا کردووە، جەستەى ژنان زیاتر لەپیاوان خانەیەک دروستدەکات کە دەتوانێت خانە توشبووەکان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەناو ببات و پەتاکە ڕابگرێت، تاوەکو تەمەنى پیاویش سەربکێشێت لاواز دەبێت لەدروستکردنى خانەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکە.

 

پسپوڕەکەى بەرگرىی لەش دەشڵێت، کاتێک تەمەن بەرەو سەرەوە هەڵدەکشێت، ئەوا توانای پاڵنان بۆ دروستکردنى ئەو خانەیە کەمتر دەبێتەوە، ئەوەش خراپترین دۆخە بۆ نەخۆشەکە.

 

باسى لەوەشکردووە، ژنانى بەتەمەنتر تەنانەت لەتەمەنى 90 ساڵ هێشتا توانا بەرەنگارى باشترى پەتاکەیان هەیە.

 

بەهۆى ئەوەى ژنان بەشێوەیەکى خێراتر و بەهێزتر بەرگرییەکە وەردەگرن، لەوانەیە ئەوەش بەهۆى ئەوەوە بێت کەجەستەى ژنان زیاتر ئامادەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو هۆکارانەى نەخۆشیەکە کە دەبنە مەترسى بۆ سەر مناڵانى کۆرپەلە یاخود تازە لەدایکبووان و وادەکات کە کۆئەندامى بەرگرى لەحاڵەتى ئامادەباشیدا بێت.

 

هاوکات دکتۆر مارکۆس ئەلتفیڵد، پسپۆڕى بەرگریی لەش لە پەیمانگاى هاینریس بێتى لەئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، ئەنجامەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە پێداویستى کۆمپانیاکان کە هەوڵى بەدەستهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا دەدەن هەوڵى شیکارى داتاکان بەپێى ڕەگەز بدەن و ئەوەش کاریگەرى بۆ سەر بڕیارەکان بەسەر بڕى ڤاکسینەکانەوە دەبێت.

 

لەلایەکى ترەوە دکتۆر ویلیام گرۆبەر، جێگرى سەرۆکى کۆمپانیاى فایەرز ڕایگەیاند، کۆمپانیاکان کە هەوڵى بەرهەمهێنانى ڤاکسینەکە دەدەن، هیچ بڕیارێکیان بۆ شیکارییەکان نەداوە بەپێى ڕەگەزى بەشداربووان، بەڵام ئیدارەى خۆراک و دەرمانى ئەمریکا داواى لێکردوون ئەو کارە بکەن .

 

سەبرا کلاین، پسپۆڕى ڤاکسینەکان لەکۆلێژى هۆبکنز لە بلومبێرگ ڕایگەیاندووە، ئەنجامە نوێیەکان جێى مشتومڕە، بەهۆى ئەوەى ڕاڤەى بۆ هۆکارى خراپى دۆخى پیاوان لەگەڵ ڤایرۆسى کۆرۆنادا کردووە.

 

وتووشیەتى، وەڵامدانەوەى خانەى تائیى زیاتر هێز دەداتە ژنانى بەتەمەن، ئەوەش گرنگە بۆ پارێزگارى و دەشبێت لێکۆڵینەوەى زیاتر لەسەر ئەو دۆخە بکرێت.