گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

سەرۆکی شارەوانی بەرشەلۆنە: خەمێکی قوڵ شارەکەمان دادەگرێت

2020.08.27 - 15:01
سەرۆکی شارەوانی بەرشەلۆنە: خەمێکی قوڵ شارەکەمان دادەگرێت

ناس کورد-

سەرۆکی شارەوانی شاری بەرشەلۆنە لەسەر پرسی ڕۆشتنی مێسی لەیانەی شارەکە ڕایگەیاند، ئەگەر مێسی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت ئەوا خەمێکی قوڵ بەرشەلۆنە دادەگرێت، داواش لە ئیدارەی یانەکە دەکات هەموو کارێک بکەن بۆ مانەوەی.

 

ئادا کۆلاو، سەرۆکی شارەوانی شاری بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی "El Desmarque" ڕایگەیاند: "ئێمە ڕێزی کێشەکان و ئەو بارودۆخە دەگرین کە لەناوخۆی یانەی بەرشەلۆنە دەگوزەرێت، بەتایبەت لەدوای نامەکەی مێسی بۆ جێهێشتنی یانەکە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: " مێسی باشترین یاریزانی جیهانە و هیوادارین یانەکە هەموو کارێک بکات بۆ مانەوەی، چونکە بەڕۆشتنی لیۆ خەمێکی قوڵ شارەکەمان دادەگرێت."

 

بڕیاری جێهێشتنی بەرشەلۆنە لەلایەن لیۆنێل مێسییەوە وەک بۆمبێک لە جیهاندا تەقییەوە و ماوەی چەند ڕۆژێکە زۆرینەی میدیا جیهانییەکان و هەوادارانی تۆپی پێی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.