گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەیسى تیک تۆک و ترەمپ لەدادگایە

سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیاى تیک تۆک دەستى لەکارکێشایەوە

2020.08.27 - 12:12
سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیاى تیک تۆک دەستى لەکارکێشایەوە

ناس کورد- 

کیفن مایەر، سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیاى تیک تۆک دەستى لەکارکێشایەوە، کۆمپانیاکەش دەڵێت، هۆکارەکەى بۆ ئەوەیە گۆڕانکارى بەسەر ڕۆڵەکەیدا هاتووە.

 

مایر لەنامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا دەڵێت: " چەند هەفتەیەک پێش ئیستا، ژینگەى سیاسى بەشێوەیەکى توند گۆڕا، بەقوڵى بیرمکردەوە لەبارەى پێویستییەکانى گۆڕانکارى لەهەیکەلى کۆمپانیاکە، واتا ئەو ڕۆڵە جیهانیە چیە کەبەشداریم تێدا کردووە، چاوەڕوان بووین بگەینە ڕێگە چارەیەکى خێرا، بەڵام ئەوە ڕووینەدا و بەدڵێکى پڕەوە پێتانڕادەگەیەنم کە بڕیارى وازهێنانم لەکۆمپانیاکە داوە".

 

ڕوداوەکەش دواى ئەوە دێت، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا تیک تۆک داوایەکى یاسایى لەدژى سەرۆکى ئەمریکا تۆمارکرد، بەهۆى بڕیارێکى تڕەمپ بۆ قەدەغەکردنى بەکارهێنانى ئەو بەرنامەیە لەولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکادا.

 

هاوکات لەڕاگەیەنراوێکدا کۆمپانیاى تیک تۆک دەستلەکارکێشانەوەى ئەو بەرپرسەى کۆمپانیاکەى پەسەند کرد و ئەوەشى ڕاگەیاند، پلانە سیاسییەکانى چەند مانگى ڕابردوو گۆڕانکارییەکى گەورەى لەڕۆڵەکەى مایەردا دروستکرد.

 

لاى خۆشیەوە یمینیگ تشانگ، دامەزرێنەى کۆمپانیاى بایت دانسى ئەلکیترۆنیى چینى ڕایگەیاند، کۆمپانیاکەیان بەخێراى هەوڵى دۆزینەوەى ڕێگەچارەیەک بۆ ئەو بەرەنگارییانە دەدات کە لەسەر ئاستى جیهان دووچارى بونەتەوە بەتایبەت لەئەمریکا و هیندستان.