گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوا دەکرێت کازمی بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت

2020.08.27 - 11:37
App store icon Play store icon Play store icon
داوا دەکرێت کازمی بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى سائیرون ڕایگەیاند، زۆرینەى لایەنە سیاسییەکان و کوتلە پەرلەمانییەکانی عێراق لەگەڵ میوانداریکردنى سەرۆکوەزیرانن لەدەستپێکردنەوەى دانیشتنى یەکەمى پەرلەمانی عێراق، بۆ ئاشکراکردنى ناوەڕۆکى سەردانەکانى ئەمدواییەى بۆ ئەمریکا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەباح عەگیلى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى سائیرون لەپەرلەمانى عێراق بەمیدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، ڕێککەوتنەکانى ئەمدواییەى نێوان عێراق و ئەمریکا کە لەپشتى پەردەوە کراون و هەروەها کۆبوونەوەکانى کازمى لەگەڵ سەرۆکى میسر و ئوردن، بۆ ئەوان وەکو لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانیش ئەوەى پێویست کردووە داواى ئاشکراکردنى ناوەڕۆکى ئەو ڕێککەوتن و ئەو کۆبوونەوانە بکەن.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، زانینى ئەو ڕێککەوتن و بەرەو پێشچوونانە پێویستە و دەبێت ئەوە بزانرێت ئایا ئەوانە دەکەونە بەرژەوەندى عێراق و پلانە نیشتیمانییەکەیەوە، یاخود لەبەرژەوەندى دەرەوەى عێراقدا دەبێت.

 

عەگیلى میوانداریکردنى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیران بۆ ناو پەرلەمان بەمەبەستى زانینى ناوەڕۆکى ڕێککەوتن و کۆبونەوەکان بەپێویست دەزانێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی چووە ئەمریکا و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و چەندین بەرپرسی دیکەی ئەمریکی کۆبووەوە و لەمیانەی سەردانەکەشدا چەند ڕێککەوتنێک لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ کران.