گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەوی ڕابردوو دوو برای کورد لەلایەن داعشەوە ڕفێندران و ئەمڕۆ بەکوژراوی دۆزرانەوە

2020.08.27 - 09:51
شەوی ڕابردوو دوو برای کورد لەلایەن داعشەوە ڕفێندران و ئەمڕۆ بەکوژراوی دۆزرانەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین ڕایگەیاند، ئەو دوو برا کوردەی شەوی ڕابردوو شەوی ڕابردوو لەلایەن داعشەو ڕفێندران، بە کوژراوی دۆزرانەوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئابی 2020، دیار شەوکەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو دوو برا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لەسنورەکە ڕفێندران و بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکانیان لەنزیک شوێنی ڕفاندنەکەیان دۆزرایەوە."

 

دوو براکە ناویان لوقمان داود و سامان داودە، خەڵکی گوندی دەکەی نوری میکایل بوون و ڕووداوەکەش هەر لەو نزیکانە ڕوویداوە.

 

بەوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، چەکدارەکان داعش بوون و بازگەیەکی ساختەیان لەسەر رێگەکە داناوە و  ئەو دوو برایە کەوتوونەتە بۆسەیانەوە، هەر شەوی ڕابردووش کەسێکی دیکەیان کوشتووە کە ئەویان عەرەب بووە.