کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەڕەشەی بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەکی ڕوتی دروستکراوی لێکراوە.
.
شادی نەوزاد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە ڕێی موبایلەوە ڤیدیۆیەکی دروستکراوم بۆ نێردراوە و تیایدا نوسراوە چاوەڕێی 'ڤیدیۆی ڕوتی' خۆت بکە".
.
ئەو پەرلەمانتارە کە هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێیە، دەستی تۆمەتی بۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ درێژ کرد، وتی: "داوای یاسایی لەسەر شاسوار و باندەکەی تۆمار دەکەم".
.
شادی نەوزاد، یەکێتی و پارتیشی بە بەرپرسیار زانی کە لەژێر دەستەڵاتی ئەواندا هەڕەشەی لەوجۆرە لە ژنانی هەرێم دەکرێت.
.
وتەکانی پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ لە پاش سێ ڕاگەیەندراو دژ بەیەکی ئەو جوڵانەوە و پەیامیکی سەرۆکەکەی هات.
.
ناس کورد هەوڵیدا ڕای جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر قسەکانی پەرلەمانتارەکەی وەرگریت، بەڵام بەرپرسانی ئەو جوڵانەوەیە ئامادەی هیچ لێدوانێک نەبوون.
.
.