گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەیەک دروستدەکرێت کە بە وزەی خۆر کاردەکات و بەرگەگازی زەوی دەبڕێت

2020.08.27 - 08:21
فڕۆکەیەک دروستدەکرێت کە بە وزەی خۆر کاردەکات و  بەرگەگازی زەوی دەبڕێت

ناس کورد-

ئاژانسی ڕۆیتەرزبڵاویکردەوە، پەڕەشووتوانێکی سویسری توانیویەتی بۆ یەکمجار لە جیهاندا خۆی لە فرۆکەیەک هەڵبداتە خوارەوە کە بە وزەی خۆر دەفڕێت و کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فڕۆکەکەش پلانی هەیە بە فڕۆکەیەک کە بە وزەی خۆر کاردەکات بەرگە گازی زەوی ببڕێت.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی"ڕۆیتەڕز"، ڕۆفائێل دۆمگان، کە پەڕەشووتوانێکی سویسرییە توانیویەتی یەکەم خۆهەڵدان لەجیهاندا ئەنجامبدات لە فڕۆکەیەک کە بەوزەی خۆر کاردەکات و دەفڕێت. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆکەکە لەلایەن کۆمپانیای "سولار ستراتۆس"ی سویسریەوە دروستکراوە، فڕۆکەکە یەکەم گشتی تاقیکردنەوەی خۆی بەبەرزی هەزارو520 مەتر  ئەنجامداوە. 

 

فڕۆکەکە جێی دووسەرنشینی تێیدا دەبێتەوە و دۆمگان خۆی فڕۆکەکەی لێخوڕیەوە، پاش بەرزبوونەوەشی بۆئاستێکی بەرز خۆی هەڵداوەتە خوارەو و بەخێرای 150 کیلۆمەتر لە کاتژمێرکدا بە پەڕەشووتەکەی بەرەو زەی هاتووەتە خوارەوە. 

 

دۆمگان دوای ئەنجامدانی خۆهەڵدانەکەی بە میدیاکانی ڕاگەیاند: " ئەمە یەکمجارە لە فڕۆکەیەک کە بە وزەی خۆر دەفڕێت  خۆم هەڵدەمە خوارەوە، لەو فڕۆکەیە سەرکەوتم کە بەشانەکانی خۆر کاردەکات و دەفڕێت. 

 

بەگوێرەی "ڕوێتەرز" کۆمپانیا سویسرییەکە پلانی هەیە لە ساڵی 2022دا بە فڕۆکەیەک کە بە وزەی خۆر کار بکات بەرگە گازی زەوی ببڕێت و بگات بەبەشی ( ستراتوسفێر) کە دەکەوێتە  بەرزی 20 هەزار مەتر لەسەر گۆی زەوی".