گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەون بینینی ژنان و پیاوان چۆنە؟

توێژینەوەیەکی بەریتانی: خەون بینینی ژنان و پیاوان جیاوازە

2020.08.26 - 23:49
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەکی بەریتانی: خەون بینینی ژنان و پیاوان جیاوازە

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی بەریتانی ئاشکرایکرد، خەون بینین لەکاتی نوستندا هیچ جۆرە مانایەکی شاراوە لەخۆناگرێت، ئەوەی ڕوودەدات تەنها تەواوکەری چیرۆکی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤە، ئاماژە بەوەشکراوە، ئافرەتان و پیاوان خەون بینینەکانیان جیاوازە و ئافرەتان خەونەکانیان کەمتر شەڕانگێزی تێدایە بەراورد بەپیاوان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "دەیلی میل"ی بەریتانی بڵاویکردووە: "زانایانی زانکۆی کامبریدج تەکنەڵۆژیایەکیان داهێناوە و دەتوان لە ڕێگەیەوە شیکردنەوە بۆ ئەو خەونانە بکەن کە مرۆڤەکان لەکاتی نوستندا دەیبین".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، زانا بەریتانییەکان لەڕێگەی ئەو تەکنەڵۆژیایەوە کە پێی دەڵێن"  Dreamcatcher" توێژینەوەیان لەسەر زیاتر لە 20 هەزار ڕاپۆرتی خەون کردووە، لە ئاکامدا بۆیان دەرکەوتووە زۆربەی ئەو خەونانەی کە ئەو کەسانە لەکاتی نوستندا بینیویانە تەواوکەری ژیانی ڕۆژانەی خۆیان بووە و هیچ مانایەکی شاراوەی تێیدا بەدی نەکراوە. 

 

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، مرۆڤەکان ئەوەی لەژیانیاندا تاقیدەکەنەوە بەجۆرێکی دیکە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر خەونەکانیان ئەوەش پێی دەڵێن " گریمانەی بەردەوامبوون".

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، توێژینەوەکە زۆربەی توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگای گرتووەتەخۆی وەک خوێندکاران، نابینایان، هونەرمەندان و بازرگانەکان و لەڕێگەی ئەو تەکنەلۆژیاییەوە لێکدانەوە و پۆلێن و شیکاریان بۆ خەونەکانیان کراوە.   

 

هەر بەگوێرەی توێژینەوەکە: "ئافرەتان لە خەونەکانیاندا بەراورد بە پیاوان کەمتر شەڕانگێزترن، نابینایانیش زیاتر خەون بەکەسایەتییە ئەفسوناوییەکانەوە دەبینن." 

 

زانایانی زانکۆی کامبریدج  لە ئێستادا بەنیازن ئەو تەکنەلۆژیایەی کە دایانهێناوە وەک ئەپلیکەیشنێک لە مۆبایلەکاندا جێگیری بکەن، بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بتوانن بەئاسانی خەونەکانیان لە ڕێگەوە توماربکەن و لێکدانەوەی بۆ بکرێت.

 

ئەو داهێنانەش لەکاتێکدایە، تائێستاش بەشێکی زۆر لە مرۆڤەکان بەمەبەستی لێکدانەوەی خەونەکانیان پەنا بۆ ئەو پەرتووکانە دەبەن کە شرۆڤە و شیکاری بۆ خەونەکان دەکات.