گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناسا دەنگێکى نامۆ ی لەسەر مەریخ تۆمارکرد، بومەلەرزە ڕوویداوە؟

2019.04.24 - 12:49
App store icon Play store icon Play store icon
ناسا دەنگێکى  نامۆ ی لەسەر مەریخ تۆمارکرد، بومەلەرزە ڕوویداوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند، کەشتی ئاسمانی ئینسایت لەسەر ڕووی مەریخ دەنگێکى "نامۆ"ی تۆمارکردووە کە لەوانەیە دەنگی بومەلەزە بوو بێت.

لە ڕاگەیەندراوی ئاژانسی فڕینناسی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریکادا (ناسا) هاتووە، زانایانى فەلەکی پێیانوایە ئەو دەنگانە ئاسایی نین و لەوانەیە دەنگی بومەلەرزە بن.

کەشی ئاسمانیی ئینسایت لەدوای پێنج مانگ لە گەیشتنى بۆسەر ڕووی هەسارەى مەریخ دەنگی تۆمارکردووە و دەنگە نامۆکەش لە مانگەدا تۆمارکراوە.

توێژەرانى تاقیگەى ویلایەتى کالیفۆڕنیا توێژینەوەیان بۆ دەنگەکە کردووە و گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەى کە دەنگەکە لەسەر هەسارەى مەریخ بووە.

ڕونیشیکردووەتەوە، ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەى دەرخستووەکە کە بومەلەرزەکە لاواز بووە، ئەگەر ئەو بومەلەرزەیە لەسەر زەوی بوایە مرۆڤ هەستی پێدەکرد.

https://www.youtube.com/watch?v=uF89iLIKGLE

هاوشێوەى مانگ، هەسارەى مەریخیش خاوەنی چینی تەکتۆکی نییە، بەڵام بەهۆى هەندێ هۆکارەوە وەک بەستن و کەشی سارد توشی کاریگەری دەبێت، واتە، چینەکانی مانگ و مەریخ زۆر زیاتر لە هەسارەى زەوی ئارامترن.