ناس کورد-
زانايانى تاقيگەى زانست و تەكنەلۆژياى بەرگریى سەربە سوپاى بەريتانيا مادەيەكى كاريگەر و خێرايان بۆ لەناوبردنى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەسەر تەنەكان ئاشكراكرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زانايانى تاقيگەكە ئاماژەيان بەوەداوە، مادەى "سيتريۆديۆل" كە لە دەرمانى بكوژى مێرووەكاندا هەيە، چينێكى پاراستن دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا دابين دەكات و بەخێرايى ڤايرۆسەكە لەناودەبات.
ڕونيشكراوەتەوە، "سيتريۆديۆل" توانايەكى باشى هەيە لە لەناوبردنى كۆرۆنا و تواناى لەناوبردنى سەرجەم ڤايرۆسەكانى ترى هەمان خێزانى هەيە.
بەپێى زانياريەكان "سيتريۆديۆل" لە زەيتى گەڵا و قەدى درەختى "ئەلكينا سيترۆيۆدۆرا" دروست دەكرێت و ئەو مادەيەش لە پيشەسازى لەناوبردنى مێڕوەكان بەكاردەهێنرێت.
يەكێك لە هۆكارەكانى گواستنەوەى ڤايرۆسەكان، لەرێگەى دەستدان بۆ تەنەكان و دواتر دەستبردن بۆ لوت و گوێيە، بۆيە شارەزيان ئامۆژگارى ئەوە دەكەنە تەنەكان بەباشى پاكبكرێنەوە بۆ كوشتنى ئەو ڤايرۆسانەى لەسەريين.