گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ميسى سورە لەسەر بڕيارەكەى و لەژێر هيچ بارودۆخێكدا پەشيمان نابێتەوە

بەرشەلۆنە نرخى ليۆنێل مێسیى دياريكرد

2020.08.26 - 18:05
بەرشەلۆنە نرخى ليۆنێل مێسیى دياريكرد

ناس کورد- 

ڕاديۆى RAC ى كەتەلۆنى ئاشكرايكرد، يانەى بەرشەلۆنە نرخى ليۆنێل مێسى ئەرجەنتينى دياريكردووە ئەگەر سوور بوو لەسەر ڕۆشتن، نرخەكەش 222 مليۆن يۆرۆيە.

 

ڕاديۆى RAC لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەى بەوەداوە، يانەى بەرشەلۆنە دەيەوێت دەستبگرێت بە ليۆنێل مێسييەوە كە داواى ڕۆشتنى كردووە، بەڵام ئەگەر سوربوو لەسەر جێهێشتنى يانەكە ئەوا نرخەكەى 222 مليۆن يۆرۆيە "ئەوەش هەمان ئەو نرخەيە كە پاريس سانجێرمان داى بە بەرشەلۆنە لەبەرامبەر نيمار دا سيلڤا، كە نرخى هەڵوەشانەوەى گرێبەستەكەى بوو".

 

ڕاديۆكە ئەوەشى ئاشكراكردووە، بەڕێوەبەر و ئيدارەى يانە ئيسپانييەكە دەزانن كە ناتوانن دەست بەميسييەوە بگرن ئەگەر بڕياريدا بڕوات، بەڵام سوورن لەسەر ئەوەى كە ئەو هەنگاوە بۆ هەر يانەیەكە كە ئەستێرە ئەرجەنتينيەكەى بوێت تێچووەكەى زۆر بێت.

 

تەئكيديش كراوەتەوە، بەرشەلۆنە دەيەوێت هەرچۆنێك بێت ڕێگەنەدات بە مێسى يانەكە جێبهێڵێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەى نادەن كە بێ بەرامبەر بڕوات.

 

لە گرێبەستی مێسى و بەرشەلۆنەدا هاتووە، پێويستە 20 ڕۆژ پێش 10\6\2020 كە كۆتايى وەرزى ياريكردنە يانەكەى ئاگادار بكاتەوە لە رۆشتن، بەڵام بەهۆى كۆرۆناوە خولەكان دواكەوتن و لە 23\8\2020 چامپيۆنس ليگ كۆتايى هات.

 

ئەگەر ئەو ماوەيەش درێژ بكەيتەوە ميسى 20 ڕۆژ پێش ئەو وادەيە داواى ڕۆشتنى نەكردووە، لە ئێستادا ميسى و ڕاوێژكارە ياساييەكان سەرقاڵى گفتوگۆن لەو بارەيەوە و يانەكەش دەيەوێت ئەوە بقۆزێتەوە بكات بۆ هێشتنەوەى.

 

لەلايەكى ترەوە ڕۆژنامەى "Sport"ى ئيسپانى ئاشكرايكردووە، ميسى سوورە لەسەر جێهێشتنى بەرشەلۆنە و تەئكيدى كردووەتەوە كە لە بڕيارەكەى پەشيمان نابێتەوە تەنانەت ئەگەر سەرۆكى يانەكەش دەستلەكار بكێشێتەوە.