ناس کورد-
لە هەفتەی داهاتوودا تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی (12) لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێن و بەوهۆیەشەوە بڕیاردراوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ چەند كاتژمێرێك هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕابگیرێن.
لە نوسراوێکی فەرمیدا وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی ههرێم ڕایگەیاند، وهزارهتی پهروهرده داوایان لێکردوون کە لەماوەی ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی (12) هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕابگرن کە لە 9-1 دەستپێدەکەن و لە 9-10 کۆتاییان دێت.
لە نوسراوەکەدا کە ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی هێڵەکانی ئینتەرنێت کراوە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن فەرمانی کردووە کە پێویستە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت لهماوەی ئەو 10 ڕۆژەدا واتە لە 9-1 تاوەکو 2020-9-10، له كاتژمێر 6:00ی بهیانی تاوهكو 10:00ی بەیانی هێڵهكانیان رابگرن.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوشكردووە، بڕیاری ڕاگرتنەکە بۆ نەهێشتنی دیاردەی گزیکردنە لە تاقیکردنەوەکاندا کە ماوەی چەند ساڵێکە بڵاوە.