گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ هەزار ئەوەندەى بۆمبەکەى هیرۆشیما بەهێزە

ڤیدیۆى تەقینەوەى گەورەترین بۆمبى هایدرۆجینى کە ’’مەترسیدارترینە لە جیهاندا’’

2020.08.26 - 15:59
ڤیدیۆى تەقینەوەى گەورەترین بۆمبى هایدرۆجینى کە ’’مەترسیدارترینە لە جیهاندا’’

ناس کورد-

بۆ یەکەمجار ڤیدیۆیەکى دۆکیۆمێنتارى لەبارەى بۆمبە هایدرۆجینییەى ڕوسیا بڵاوکرایەوە کە بە مەترسیداترین چەک لەجیهاندا دادەنرێت و گەورەترین بۆمبە لەجیهاندا تا ئێستا، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى نیۆیۆرک تایمزى ئەمریکى.

 

هەفتەى ڕابردوو، ئاژانسى ئەتۆمى ڕوسیا گرتەیەکى بۆ یەکەمجار گرتەیەکى ڤیدیۆیی دۆکیۆمێنتارى نهێنى بڵاوکردەوە کە لە 30 خولەک پێکهاتووە و تواناى تەقاندنەوەى بۆمبى هایدرۆجینى پیشان دەکات لەلایەن یەکێتى سۆڤیەتەوە لەساڵى 1961.

 

بەپێی رۆژنامەى نیۆیۆرک تایمزى ئەمریکى، هێزى تەقینەوەى ئەو جۆرە بۆمیە کە ناوى لێنراوە بۆمبى قەیسەر (Tsar Bomba) دەگاتە پەنجا مێگا تەن، کە یەکسانە بە پەنجا ملیۆن تەن ماددەى تەقینەوەى ئاسایی، تواناى وێرانکردنى 3333 ئەوەندەى ئەو چەکەیە کە لەدژى هیرۆشیما لە یابان بەکارهێنرا.

ئاماژەى بەوەشکردووە، کاتێک ئەمریکا یەکەم بۆمبى لەو شێوەیەى لەساڵى 1952 تەقاندەوە، کە هێزى وێرانکردنى 700 ئەوەندى ئەو بۆمبە ئەتۆمییە بووە کە هیرۆشیماى وێرانکرد.

 

بەپێی رۆژنامەکە، ئەمریکا و سۆڤیەت لەکاتى جەنگى ساردا تەنها کێبڕکێیان نەکردووە لەسەر بەدەستهێنانى زۆرترین بڕى چەک، بەڵکو هەوڵیانداوە گەورەترین بۆمب لەسەر ئاستى جیهان بەدەستبهێنن.

 

بەپێی وتەى روبرت نوریس یەکێک لە مێژوونوسانى سەردەمى بۆمبى ئەتۆمى، سۆڤیەت سەرکەوتوو بووە بەسەر ئەمریکادا لە کێبڕکێی بەرهەمهێنانى گەورەترین بۆمب.

 

تەواوی دۆکیومێنتارییەکە