کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوەكەش گۆڕانكاری بەسەر كەشوهەوای شارەكانی كوردستان دێت.
.
لە راگەیەندراوەكەدا كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە " پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، هەروەها بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو پلەكانی گەرمی بەرەو بەرزبوونەوە بچێت".
.
لەبارەی پلەی گەرمی ئەمڕۆ (چوارشەممە)ی شارەكانی كوردستانیش، لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 22 و نزمترین 7 پلە دەبێت، لە سلێمانی 16 بە 8، لە دهۆك 20 بە 7، لە كەركوك 23 بە 10 پلە دەبێت.
.
سەبارەت بە پلەی گەرمی سبەینێ (پێنجشەممە)ی شارەكانیش، راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوە دەكات، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 23 و نزمترین 8 پلە دەبێت، لە سلێمانی 18 بە 8، لە دهۆك 20 بە 8، لە كەركوك 24 بە11پلە دەبێت.
.