ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و 837 توشبووی نوێی کۆرۆنا و 72 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە لە سەرانسەری وڵات تۆمار کراوە، بۆ یەکەمجاریش ڕێژەى چاکبوونەوە گەیشتە 73%ی کۆی توشبووان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاماری ڕاگەیەنراوەکە بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ی ئابی 2020، کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 215 هەزار و 784 حاڵەت، توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:
بەغدا\ڕەسافە: 442
بەغدا\کەرخ: 225
شاری پزیشکی: 148
نەجەف: 110
سلێمانی: 109
هەولێر: 264
دهۆک: 90
کەربەلا: 335
کەرکوک: 191
دیالە: 91
واست: 229
بەسرە: 320
میسان: 96
بابل: 163
دیوانیە: 192
زیقار: 270
ئەنبار: 85
موسەنا: 278
نەینەوا: 150
سەڵاحەدین: 49
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لەو ماوەیەدا سێ هەزار و 454 توشبوو چاکبوونەوە و بەهۆیەوە ژمارەى گشتیی ئەو کەسانەى نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە گەیشتووەتە 157 هەزار و 215 حاڵەت، واتە 73%ی کۆی توشبووان.
هەروەها 72 حاڵەتی تری گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمار کراون، ژمارەى گشتیی ئەو کەسانەى بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردوون گەیشتووەتە شەش هەزار و 668 حاڵەت.