گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بووەتەهۆی بەرزکردنەوەى ڕێژەى چاکبوونەوە’’

تەندروستيی عێراق باسى ’’گۆڕانکارى ئەرێنى’’ دۆخى کۆرۆنا دەکات

2020.08.26 - 15:00
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستيی عێراق باسى ’’گۆڕانکارى ئەرێنى’’ دۆخى کۆرۆنا دەکات

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دابینکردنى چەند خزمەتگوزارییەکى نوێى چارەسەرکردن لە نەخۆشخانەکاندا ڕۆڵى هەبووە لە زیادبوونى ڕێژەى چارەسەرکردنى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنادا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حازم جەمیلى، بریکارى وەزارەتى تەندروستیی عێراق بە میدیاکانى وڵاتەکەى ڕاگەیاندووە، زیادبوونى ڕێژەکانى چارەسەر بەهۆى بەرەو پێشچوونى خزمەتگوزارییەکانى بوارى چارەسەرکردنەوە بووە لە نەخۆشخانەکاندا، ئەوەش بە دابینکردنى ئۆکسجین و ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد سەربارى دابینکردنى سەرجەم ئەو دەرمانانە کە نەخۆش پێویستى پێیانە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، دابینکردنى خزمەتگوزارییەکانى چارەسەرکردن بووەتە هۆى زیادبوونى رێژەى چاکبوونەوە، بەوەش کاریگەرى ئەرێنى لەسەر ڕێڕەوەى پەتاکە لەعێراقدا داناوە.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق، ڕێژەى چاکبوونەوەى توشبووانى کۆرۆنا گەیشتووەتە سەرووى 72%، لەکۆى 211 هەزار و 947 هەزار توشبوو، 153 هەزار و 761 هەزاریان چاکبوونەتەوە و شەش هەزار و 596 کەسیشیان مردوون.

 

بەپێی ئامارەکان، دوێنێ سێ هەزار و 372 کەسى دیکە لەپەتاى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.