ناس کورد-
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە دەڵێت، هەموو زانیارییەکان ئاماژەیە بەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی لە هێرشەکەی سیدەکاندا هەیە کە تێیدا دوو ئەفسەری پلە باڵای عێراق و فەرماندەیەکی پەکەکەى تێدا کوژرا و دەڵێت، هیوادارم دەستی پارتی لەپشت ئەو هێرشەدا نەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دوران کاڵکان لە میدیاکانی پەکەکەى تووە، "هەموو زنیارییەکان ئەمە نیشان دەدەن، دەستپێک کاتێک پارتی لەگەڵ ئەو فەرماندانە بووە شتێک ڕووینەداوە، بەڵام دوای ئەوەی لەوێ دەچن هێرشەکە ئەنجامدەدرێت، دۆخەکە پێویستیی بە ڕوونکردنەوە هەیە."
ئاماژەى بەوەشکردووە، "دەوترێت سوپای تورک دێتە سیدەکان، باشە سوپای تورک چون دێتە سیدەکان؟ تا پارتی ڕێگەی پێنەدات، چۆن دەتوانێت بێتە سیدەکان، ئیمکانی نییە شتی وا ڕووبدات، ئەو ئەنجامانەی دەرکەوتوون پیشانی دەدات کە پێشمەرگە نە لەپاڵ گەریلا، بەڵکو لەگەڵ سوپای تورک وەستاوە، واتە لەگەڵ سوپای داگیرکەرە."
ئاماژەى بەوەشکردووە کە "هێرشەکانی ئەمڕۆی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، دژی ڕۆژئاوا و باشوری کوردستانە، کەس پشتیوانییان ناکات، کێ بەناوی کوردایەتی پشتیوانییان بکات خیانەتکارە، لە تورکیاش کێ پشتیوانی ئەو فاشیستە قڕکەرانە بکات، دوژمنی کوردە، پارتی ئێستا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە فاشیستە بەهێزکردووە و پشتیوانیی دەکات کە عەفرین، سەرێکانی و هەفتانینی داگیرکردووە، هاوڵاتیی مەدەنی باشور دەکاتە ئامانج، گوندەکان چوڵدەکات و ژنراڵەکانی عێراق دەکاتە ئامانج، ئەو دەسەڵاتەی وەک هاوپەیمان هەڵبژاردووە."