گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی كارەبای پڕۆژە كشتوكاڵیەكان كەم دەكرێتەوە

2020.08.26 - 11:09
نرخی كارەبای پڕۆژە كشتوكاڵیەكان كەم دەكرێتەوە

ناس کورد-

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هاوكاری وەزارەتی كارەبا كرێی كارەبای بەشێكی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانی كەمكردەوە و بڕیارە سەرجەم پڕۆژە كشتوكاڵیەكان كرێی كارەبایان كەمبكرێتەوە.

 

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی وەزارەتی کارەبای كرد و لەگەڵ كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا کۆبوونەوە، گفتوگۆكرا لەسەر كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ پڕۆژە كشتوكاڵیەكان وەك پاڵپشتی لە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی کشتوکاڵ، بێگەرد تاڵەبانیرێگەی نوسراوێكەوە داوای كردووە كرێی كارەبای پڕۆژە كشتوكاڵیەكان كەمبكرێتەوە.

 

ناوی ئەو پڕۆژانەی داوای كەمكردنەوەی كرێی كارەبایان بۆ كراوە:
1_خانووی پلاستیكی
2_كارگەكانی ئالیك
3_سەربڕخانەكان
4_پڕۆژەكانی قارچك
5_ پڕۆژەكانی هێلكە و دەواجن
6_پڕۆژەكانی ماسی
7_پڕۆژەكانی گاوداری و شیرەمەنی
8_كارگەكانی زەیتی زەیتوون
9_كارگەكانی دۆشاوی تەماتە
10_یانەی ئەسپسواری
11_سەرجەم كارگەكانی پیشەسازی خۆراك كە بەرهەمی خۆماڵی بەكار دەهێنن.

 

لەسەر داواکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی كارەبا هاوكار بوون لە كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ پڕۆژە كشتوكاڵیەكان، بە جۆرێك نرخی كارەبای بەشێكی پڕۆژە كشتوكاڵیەكان لە 130 دینار كەمكراوەتەوە بۆ 30 دینار.