گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.. هۆکار چییە؟

2020.08.26 - 11:00
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.. هۆکار چییە؟

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانى جیهان زیاتر لە 2% بەرزبوویەوە، ئەوەش بەهۆى دابەزینى ئاستى عەمبارکردنى نەوت و بەنزینی ئەمریکی لە هەفتەى ڕابردوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى داتاکانى پەیمانگاى پتڕۆڵى ئەمریکی عەمبارەکانى نەوتى خاو و بەنزین لە ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەماوەى هەفتەى ڕابردوودا نزمترین ئاستیان تۆمار کردووە زیاتر لەوەى کە چاوەڕووانکراوە، بەڵام عەمبارەکانى پاڵاوگە کیمیاییەکانى دیکە ئاستیان بەرزبووەتەوە.

 

هەفتەى ڕابردوو عەمبارکردنى نەوتى خاو چوار ملیۆن و500 هەزار بەرمیل کەمیى کردووە و لە 21ى ئابى ئەم مانگە گەیشتووەتە 507.5 میلۆن بەرمیل، وا پێشبینى دەکرا ئاستى دابەزندنەکە بگاتە سێ ملیۆن و حەوت هەزار بەرمیل.



داتاکانى پەیمانگاى ئەمریکا ئەوەشى دەرخستووە، عەمبارەکانى بەنزین بۆ شەش میلۆن و 44 هەزار بەرمیل کەمیى کردووە، وا پێشبینى دەکرا ئاستى دابەزینەکە بگاتە ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل.

 

شەوى ڕابردوو نەوتى برێنت بە ڕێژەى 2% بەرزبوویەوە و گەیشتووەتە 46.41 دۆلار و نەوتى خاوى ئەمریکیش گەیشتووەتە 43.38 دۆلارى ئەمریکى. 

 

ئەوەى پاڵپشتى بەرزبونەوەى نەوتى خاویدا، ڕاوەستانى زۆربەى بەرهەمهێنانى نەوت بوو لە کەنداوى مەکسیک .

 

وەزارەتى ناوخۆى ئەمریکا دەڵێت، بەرهەمهێنەرانى نەوت بڕى ملێۆنێک و 56 هەزار بەرمیل تێیکردنى نەوتى ڕۆژانەیان ڕاگرتووە واتا بەڕیژەى 84% بەرهەمهێنانى نەوتى ڕۆژانە، لەو پێگە دەریایییە ئەمریکییەکانە لەکەنداوى مەکسیک پیش هەڵگردنى زریانێک کە پێش بینى دەکرێت ئەم هەفتەیە ڕوو لەو ناوچەیە بکات.