گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بومەلەرزەیەک کەلاری هەژاند

2020.08.26 - 10:06
بومەلەرزەیەک کەلاری هەژاند

ناس کورد-

ڕوانگەی بومەلەرزەزانیی سەر بە دەستەى گشتیی کەشوهەوای ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەى ڕێختەر قەزای کەلاری هەژاندووە. 

 

 

ڕوانگەکە دەڵێت، بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 3:42 خولەک ڕوویداوە و دانیشتوانی ناوچەکە بە تەواوی هەستیان پێکردووە.

 

دەشڵێت، گوڕی بومەلەرزەکە 3.9 پلە بووە بە قوڵایی 21 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی کەلار.

 

هاوکات داواشی لە هاوڵاتیان کرد خۆیان بەدوربگرن لە دەنگۆ و قسەى نازانستی لەبارەى هاتنی بومەلەرزە.