گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەروەرى خاک بەرانبەر داننان بە بەرژەوەندییە ئەمنییەکان

ئەمریکا ’’باشترین ڕێگە’’ بۆ چارەسەرى کێشەکانى عێراق و تورکیا پێشنیاز دەکات

2020.08.26 - 09:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ’’باشترین ڕێگە’’ بۆ چارەسەرى کێشەکانى عێراق و تورکیا پێشنیاز دەکات

ناس كورد-

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا داوا لە تورکیا و عێراق گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرى کێشەکانیان، بەشێوەیەک سەروەرى خاکى عێراق بپارێزرێت لەبەرانبەر داننان بە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانى ئەنقەرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهۆى ئۆپراسیۆنەکەى ئەمدواییەى تورکیاوە لەناو خاکى عێراق بە پاساوى هێرشکردنە سەر پەکەکە کە لەناوەڕاستى حوزەیرانەوە بەردەوامە، پەیوەندییەکانى ئەنقەرە و بەغدا رووى لەگرژى و ئاڵۆزى کردووە، بەتایبەت دواى کوژرانى دوو ئەفسەرى پاسەوانى سنورى عێراقى بەبۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا.

 

دیفید کوبلى جێگرى یاریدەدەرەى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند "پێویستە تورکیا و عێراق پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرى نیگەرانییەکان لەبارەى بوونى پەکەکە لە باکورى عێراق".

 

وتیشى "گرنگە رێز لەسەروەرى خاکى عێراق بگیرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە دانبنرێت بە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانى تایبەت بە تورکیا".

 

بەوتەى ئەو بەرپرسەى ئەمریکا "باشترین ڕێگە" بۆ چارەسەرى ئەو کێشانە کارکردنى هەردوو وڵاتە لەگەڵ یەک، بەشێوەیەک ببێتە هۆى سەقامگیریی و بەدیهێنانى بەرژەوەندى هاوبەشى هەردوولا.

 

گرژییەکانى نێوان عێراق و تورکیا لەئێستادا رووى لە هەڵکشانى زیاتر کردووە، ئەوەش بەهۆى بەردەوامى بەزاندنى خاکى عێراق لەلایەن تورکیاوە.

 

دوێنێ سێشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا جارێکی دیکە سنوری ئاسمانی عێراقیان بەزاندووە و کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، لە ناحیەی خانسوری سنوری قەزای شنگال ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج.  

  

شانەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە بۆردومانەکەدا دوو هاووڵاتی مەدەنی کە لە ئۆتۆمبێکەدا بوون شەهید بوون و شۆفێرەکەشی ڕزگاری بووە.  

  

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە هەمانکاتدا و هەر لە ناحیەی خانسور گوندی "بارە"یان بۆردومانکردووە، بەڵام تائێستا ژمارەی شەهید و قوربانییەکان نازانرێت.