گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوکێشەکە پێچەوانەبووەوە و پێدەچێت مێسی لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە

2020.08.26 - 00:25
هاوکێشەکە پێچەوانەبووەوە و پێدەچێت مێسی لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە

ناس کورد-

پاش کاردانەوە زۆرەکانی بڕیاری جێهێشتنی بەرشەلۆنە لەلایەن لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینییەو، جۆسێپ بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە دەستیلەکارکێشایەوە، بەوەش بەئەگەرێکی زۆر مێسی لە بڕیارەکەی پاشگەزدەکاتەوە.

 

پێگەی گۆڵی وەرزشی بڵاویکردەوە، لەدوای فشارە زۆرەکانی سەری بەهۆی بڕیارەکەی مێسییەوە، جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دەستی لەسەرۆکایەتی یانەکە کێشاوەتەوە.

 

پێگەکە ئەوەی بە دۆڕاندنی بارتۆمیۆ بەرامبەر مێسی ناوبردووە و ئاماژەی بەوەکردووە: "بارتۆمیۆ شەڕەکەی بە مێسی دۆڕاند."

 

پێش چەند کاتژمێرێک لە بڕیارەکەی بارتۆمیۆ، مێسی لەڕێگەی فاکسێکەوە بەرپرسانی یانەکەی لەوە ئاگادارکردبووەوە کە بڕیاریداوە بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و نایەوێت لەیانەکەی بمێنێتەوە.

 

بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی بارتۆمیۆ، کاردانەوە زۆرەکان لەدوای بڕیارەکەی مێسی، پێدەچێت ئەستێرە ئەرجەنتنییەکە لە بڕیارەکەی پاشگەزبکاتەوە و لە یانە کەتەلۆنییەکە بمێنێتەوە، چونکە هۆکارێکی سەرەکی لەپشت بڕیارەکەی مێسییەوە خراپی ئیدارەی یانەکە بوو کە دۆخی یانەکەیان بەوشێوەیە گەیاند.