گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆرترین لە مانگی حوزەیرانەوە

ژمارەى توشبووانى كۆرۆنا لە تورکیا بازێكى گەورەی دا

2020.08.25 - 23:46
ژمارەى توشبووانى كۆرۆنا لە تورکیا بازێكى گەورەی دا

ناس کورد-

بەپێى داتاكانى حكومەتى توركى، ژمارەى توشبوونى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەو وڵاتە بازێكى گەورەى داوە بۆ بەرزترين ئاستى لە ناوەڕاستى مانگى حوزەيرانەوە و هەزار و 502 حاڵەتى نوێ تۆماركراون، بەهۆى ئەوەشەوە دەسەڵاتداران هەندێك لە ئاهەنگ و گردبونەوەكانيان لە 14 هەرێم قەدەغە كردووە.

 

فەخرەدين قۆجە، وەزيرى تەندروستى توركيا لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بڵاويكردوەتەوە، بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە 24 توشبووى تر گيانيانلەدەستداوە و بەوەش كۆى گشتى گيانلەدەستدان گەيشتووەتە شەش هەزار و 163 كەس.

 

ڕونيشيشيكردووەتەوە، لەماوەى 24 كاتژمێرى ڕابردودا هەزار و 502 توشبووى تر تۆماركراون بەوەش ژمارەى توشبووان بازێكى گەورەى داوە بۆ بەرزترين ئاست لە ناوەڕاستى مانگى شەشەوە، كۆى گشتى توشبوانيش گەيشتووەتە سەرو 261 هەزار.

 

بەرزترين ژمارەى توشبووان لە توركيا 15ى حوزەيران بوو كاتێك هەزار و 592 توشبووی نوێ تۆماركران، ئەوەش دواى دوو هەفتە لەوەى دەسەڵاتدرانى ئەو وڵاتە قەدەغەى ڕێژەييان هەڵگرت.