گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو یانەیە ئاشکرا بوو کە مێسی دڵی لایەتی و بەجێهێشتنی بەرشەلۆنەش دادگای تێکەوت

2020.08.25 - 23:02
ئەو یانەیە ئاشکرا بوو کە مێسی دڵی لایەتی و بەجێهێشتنی بەرشەلۆنەش دادگای تێکەوت

ناس کورد-

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، پێدەچێت بڕی گرێبەستی لیۆنێل مێسی بۆ یانە نوێیەکەی لەنێوان 100 بۆ 150 ملیۆن یۆرۆدا بێت و ئاسۆشییەتد پرێسیش دەڵێت، پێدەچێت بەرشەلۆنە لەسەر گرێبەستەکەی نێوانیان پەنا بباتە بەر دادگا.

 

جێهشتنی یانەی بەرشەلۆنە لەلایەن لیۆنێل میسی ئەرجەنتینییەوە میدیا جیهانییەکانی داگیرکردووە و لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، مارکای ئیسپانی نوسیویەتی: "هەموو یانەکانی ئەوروپا خوازیارن مێسی یاری بۆ یانەکەیان بکات، بەڵام ئەوانەی کە زۆر نزیکن لە مێسی مانچستەرسیتی و ئینتەرمیلان و پاریس سانجێرمانن."

 

لە نوێترین هەواڵدا سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، لە پێنج ڕۆژی داهاتوودا مێسی یانە نوێیەکەی ئاشکرادەکات کە پێدەچێت مانچستەریستی ئینگلیزی بێت، ئەوەش بەهۆی پەیوەندی توندوتۆڵی مێسی و گواردیۆلای ڕاهێنەری یانە ئینگلیزییەکە.

 

گرێبەستی مێسی کە ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و بڕی هەڵوەشاندنەوەکەشی 700 ملیۆن یۆرۆیە، پێدەچێت ببێتە کێشە لەنێوان مێسی و بەرشەلۆنەدا و تەنانەت ببرێتە دادگاش.

 

بەگوێرەی خاڵێکی گرێبەستەکە، یاریزانەکە دەتوانێت لەکۆتایی هەموو وەرزێکدا یانەکەی جێبهێڵێت، بەڵام بەشێک لەسەرچاوەکان دەڵێن، ئەو خاڵە لە 31ی مانگی ڕابردووەوە کاری پێناکرێت، لەکاتێکدا، سەرچاوە نزیکەکانی مێسیش دەڵێن، ئەو خاڵە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگەش کاری پێدەگرێت.

 

لەوبارەیەوە ئاسۆشییەتد پرێس بڵاویکردووەتەوە، مێسی بە پشت بەستن بەو خاڵە ئەو بڕیارەی داوە و لە بەرامبەردا بەرشەلۆنەش دەیەوێت ئەو برگەیە پوچەڵ بکاتەوە و پێدەچێت بۆ ئەو مەبەستەش پەنا بباتەبەر دادگا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکە.