گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دایکم لە هەموو زانكۆكان گەورەترە’’

گەنجێک جلەکانی فڕێ دا چونکە نەیانهێڵا لەگەڵ دایکیدا بچێتە سەر شانۆی ئاهەنگی دەرچوون

2020.08.25 - 22:46
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجێک جلەکانی فڕێ دا چونکە نەیانهێڵا لەگەڵ دایکیدا بچێتە سەر شانۆی ئاهەنگی دەرچوون

ناس کورد-

لە هەڵوێستێكى كاريگەردا لە كاتى ئاهەنگى دەرچووان لە زانكۆيەكى ئيسلامى لە كەرتى غەزە، خوێندكارێك بەهۆى ئەوەى ڕێگريان لە دايكى كرد بێتە سەر شانۆى ئاهەنگەكە جلى تايبەت بە ڕۆژى دەرچوونى فڕێ دا و بە دەنگى بەرز وتى، "دايكم لە هەموو زانكۆكە گەورەترە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە تۆڕە كۆمەڵايەتيیەكان گرتەيەكى ڤيديۆيى لە فەڵەستينەوە بڵاوكرايەوە و تێيدا گەنجێك لە بڕيارى ڕێكخەرانى ئاهەنگى دەرچوانى زانكۆيەك توڕە دەبێت بەهۆى ئەوەى ڕێگريان لە دايكى كرد بچێتە سەر شانۆى ئاهەنگەكە.

 

بەپێى گرتە ڤيديۆييەكە، گەنجەكە جلى تايبەت بە ئاهەنگى دەرچونى دادەکەنێت و فڕێى دەدات بەدەنگى بەرزيش هاوار دەكات "دايكم لە هەموو زانكۆكە گەورەترە"، بەهۆى هەڵوێستەكەيەوە ئامادەبوان چەپڵە بۆ گەنجەكە لێدەدەن و لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكانيش ستايشێكى زۆرى دەكرێت بەهۆى هەڵوێستە جوامێرەكەى بەرامبەر دايكى.

بەكارهێنەرێكى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بەناوى "محمد الصوص" نوسيويەتى، ئەگەر كوڕى دكتۆر ياخود دكتۆرەيەك بوايە ئەوا شتێكى ئاسايى دەبوو لەلاتان، بەڵام جوانترين شت ئەوەيە كاتێك وتى "دايكم بە هەموو زانكۆیەکە"، بەكارهێنەرێكى تر بەناوى "غادە" دەڵێت، من زۆر دەستخۆشيت لێدەكەم، كارى پياوانى خودايە و موبارەك بيت.

 

ئەمەش لەكاتێكدايە كە پرۆتۆكۆڵى زانكۆ ڕێگە نادات بە كەس لەگەڵ دەرچواندا بچنە سەر شانۆى ئاهەنگگێڕانەكە.

 

ژمارەيەكى تر بەكارهێنەرى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان دەڵێن، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنى پرۆتۆكۆڵەكان پێويستە ڕووداوى لەو جۆرە لەبەرچاو بگيردرێت دوور لەو سيستمەى كە لەو جۆرە ئاهەنگانەدا كارى پێدەكرێت.

me_ga.php?id=777

داواش لە زانكۆكە دەكەن كە لێپێچينەوە لەو كارمەندە بكەن كە ڕێگرى لە دايكى ئەو گەنجە كردووە بچێتە سەر شانۆكە و خولى پەروەردەى هونەرى مامەڵەكرد بەشێوەيەكى باش و خێراى فێر بكەن.

 

شيهاب ئەحمەد یەکێکی تر لە بەكارهێنەرانى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان ئيدانەى ئەو كارە دەكات و نوسيويەتى "نازانم سودى ئەوە چييە كە خۆشى دەرچوويەك و خۆشى دايكى تێكبدەيت، ئەو كارمەندە ئاهەنگەكەى تێكدا لەكاتێكدا بە دڵخۆشييەوە چووە سەر شانۆكە، گەنجەكە درێخى نەكردووە و پياوەتى خۆى سەلماند.