گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆیەکی شۆکهێنەر.. منداڵێک لەناو چوپێکدا لە دەریایەکی گەورە

2020.08.25 - 21:58
ڤیدیۆیەکی شۆکهێنەر.. منداڵێک لەناو چوپێکدا لە دەریایەکی گەورە

ناس کورد-

دواى ئەوەى منداڵێك لەسەر پشتى چوپێکی مەلەكردن لەناو دەريادا ون دەبێت، لەلايەن تيمى كەشتيیەكى ڕزگاركردنەوە لەسەر چۆپەکە دەدۆزرێتەوە و ئەوەى جێى سەسوڕمانە منداڵە ئەو كاتەى لەناو دەريادا بەسەری بردووە بە هێمنی ماوەتەوە و هیچ کێشەیەکی نەبووە.

 

دەزگاكانى ڕاگەياندن گرتەيەكى ڤيديۆييان بڵاوكردوەتەوە كە لە كەنارەكانى شارۆچكەى ئينتيريۆيە لە كەنداوى كۆرينس لە يۆنان و تێيدا منداڵ ڕزگار دەكەن كە لە دەريادا ونبووە.

 

بەپێى زانياريەكان، منداڵە كچەكە تەمەنى تەنها چوار ساڵە و لەگەڵ دايك و باوكيدا مەلەيان كردووە، ئاگايان لێنەماوە و شەپۆلەكانى دەريا بە سوارى باڵۆنەكەيەوە بردوويەتى و تا بە تەواوەتى دوور نەكەوتووەتەوە لە كەنارەكە هەستيان پێنەكردووە.

دەزگاكانى ڕاگەياندن ئەوەشيان باسكردووە، دايك و باوكى منداڵەكە دەستبەجێ پەيوەندييان كردووە بە دەسەڵاتدرانى بەندەرەكەوە و هەواڵى ونبوونى منداڵەكەيان داوە، دەستبەجێ كەشتيەكى ڕزگاركردن كە لەناوچەكە كارى كردووە نێردراوە بۆ دۆزينەوەى منداڵەكە و ڕزگاريان كردووە.

 

بەپێى زانياريەكان، منداڵە ئەو ماوەيە لەناو دەريادا بووە زۆر بەهێمنى لەسەر پشتى باڵيۆنەكەى ماوەتەوە تا ئەو كاتەى ڕزگاركراوە.