گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی ترەمپ هانی کازمی داوە کارەبای عێراق ببەستێتەوە بە کەنداوەوە؟

2020.08.25 - 21:47
بۆچی ترەمپ هانی کازمی داوە کارەبای عێراق ببەستێتەوە بە کەنداوەوە؟

ناس کورد- 

بەپێى ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامەيەكى ئەمريكى، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا هەوڵى ئەوە دەدات پشتگيرى عێراق بكات، ئەويش لەڕێگەى بەهێزكردنى پەيوەنديەكانى بەغدا بە دەوڵەتانى كەنداوەوە، تا هاوكارى بكەن پێداويستيەكانى لەكارەبا بۆ دابين بكەن.

 

ڕۆژنامەى "زە ئيپاك تايمز" لە ڕاپۆرتێكدا بڵاويكردوەتەوە، ترامپ هەوڵى ئەوە دەدات پشتیوانی پێشكەشى عێراق بكات، بۆ ئەو كارەشى دەيەوێت بەغدا پەيوەنديەكانى لەگەڵ دەوڵەتانى كەنداو بەهێز بكات تا پێداويستيەكانى لە وزەى كارەبا بۆ پڕ بكەنەوە.

 

ئيسرا سيرم، شارەزاى زانستى سياسى لە زانكۆى ئاى مارسيلى فەرەنسى باسى لەوەكردوە، ئيدارەى ترەمپ پێى وايە پێويستە پاڵ بە عێراق و ئەنجومەنى هاوكارى كەنداو بنێت تا لەيەكتر نزيك ببنەوە.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، لەماوەى ڕابردوودا واشنتن بە تەواوەتى پشتگيرى ئەوەى كرد كە كارەباى عێراق بە تۆڕى ئەنجومەنى هاوكارى كەنداوەوە پەيوەست بكرێت، نێوەندگيريشى لەنێوان بەغدا و شەش ئەندامەكەى ئەنجومەنەكە كرد بۆ ئەوەى بگەنە ڕێکكەوتن، ئەو پلانەش واتاى ئەوەيە كارەباى عێراق بەشێوەيەكى خێرا و سەرسوڕهێنەر زياد دەكات.

 

لە ڕۆژى 16ى تەموز ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشى ئەمريكا و عێراق و ئەنجومەنى هاوكارى كەنداو بڵاوكرايەوە و تێيدا هاتبوو، پڕۆژەى پەيوەستكردنى كارەباى عێراق و ئەنجومەنەكە بە ئامانجى دابينكردنى وزەى كارەبايە بۆ ئەو ناوچانەى كێشەى كارەبايان هەيە بەتايبەتى پارێزگاكانى باشور.

 

يەزيد سايگ، هاوڕێى ناوەندى كارنيگى بۆ لێكۆڵينەوەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەڵێت، ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا دوو كەيس بەكاردەهێنێت بۆ ڕاكێشانى عێراق بۆ پەيوەندييەكى جيۆپۆلۆتيكى نزيكتر، هەر ئەو هۆكارەش بوو كە واى لێكرد سوور بێت لەسەر پەيوەستكردنى كارەباى عێراق بە كەنداوەوە.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، ئيدارەى ئەمريكا كێشەيەكى سەختى عێراق كە كێشەى دابيننەكردنى وزەى كارەبايە، بەكاردەهێنێت بۆ ڕاكێشانى عێراق بۆ ئەو پەيوەندييە جيۆپۆلۆتيكييە نزيكترە، پەيوەستكردنى كارەباى عێراقيش بە ئەنجومەنى هاوكارى كەنداو وەك ڕێگەيەك وايە بۆ دووبارە ئاڕاستەكردنەوەى ستراتيژى و دواخستنى پەيوەستكردنەكە تێچووەكەى زۆر دەبێت.

 

ڕەنج عەلائەدين، هاوڕێى پەيمانگاى برۆكنگەر بۆ لێكۆڵينەوەكان لە دەوحە باسى لەوەكردوە، پەيوەندى نێوان عێراق و دەوڵەتانى كەنداو باش نەبووە، ئەوەش بەهۆى زنجيرەيەك هۆكارى ئاڵۆزەوە.

 

ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، بە پشتگيرى ئەمريكا عێراق دەتوانێت تێكەڵى جيهانى عەرەبى ببێتەوە، پەيوەنديیەكانى لەگەڵ كەنداو چالاك بكاتەوە، ئەويش بە پشتبەستن بە بەرژەوەندى هاوبەش بۆ هاوكاريكردن بۆ بنيادنانەوەى ئابورى عێراق.

 

ئيسرا سيرم  پێى وايە دروستكردنى چەند هاندەرێكى ئابورى و دارايى و دبلۆماسى لەنێوان عێراق و وڵاتانى ئەنجومەنى هاوكارى عەرەبى ڕێگە خۆش دەكات بۆ تێپەڕاندنى ئەو كێشمەكێش و ناكۆكيانەى پێشتر لەنێوانياندا هەبوو، هەروەها ئەوەش هاوپەيمانى زياترى ئەمريكا ڕاكێشێت بۆ ئەوەى وەبەرهێنان لە عێراقدا بكەن.